وته‌بێژی یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چوونی سوپای سووریا بۆ عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
نووری مه‌حموود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چوونی سوپای سووریا بۆ سنووری عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
نووری مه‌حموود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چوونی سوپای سووریا بۆ سنووری عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
دوای مانگێك له به‌رخۆدانی ئه‌فسانه‌یی هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و ڕێكخراوه تێرۆریستییه‌كانی وه‌ك جه‌بهه‌ت ئه‌لنووسره، داعش و ...هتد كه گورزی قورس له داگیركه‌ران درا، یه‌كینه‌كانی ئێمه داوایان له حكوومه‌تی سووریا و سوپاكه‌ی كرد كه به ئه‌ركی خۆی له پاراستنی عه‌فرین و سنووری سووریا له دژی داگیركه‌ران هه‌ڵسێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، حكوومه‌تی سووریا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كرد و ئه‌مڕۆ ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ یه‌كینه سه‌ربازییه‌كانی به‌رێكردن. ئه‌م یهكینانه له‌سه‌ر سنوور جێگیر ده‌كرێن و به‌شداری ده‌كه‌ن له پاراستنی سنوور و یه‌كێتی و خاكی سووریا.
ش. م