ڕووبه‌ڕی ١٨ كم له دێره‌زۆر ڕزگار كرا و ٢ ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانیش تێكشكێندران
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ده‌شتاییه‌كانی دێره‌زۆر ڕووبه‌ری ١٨كم-یان له‌ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد و ٢ ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانیشیان تێك‌شكاند.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ده‌شتاییه‌كانی دێره‌زۆر ڕووبه‌ری ١٨كم-یان له‌ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد و ٢ ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانیشیان تێك‌شكاند.
هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین وه‌ستابوو، له ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه. ڕاگه‌یه‌نرا كه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده توانیویانه ڕووبه‌ری ١٨كم له ناوچه‌كه ڕزگار بكه‌ن و ٢ ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی داعش-یشیان تێكشكاندووه.
هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژی پێنجه‌مدا به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا له پێشڕه‌ویدان. شه‌ڕڤانان ئه‌مڕۆ ٢ ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانیان تێك‌شكاند و ڕووبه‌ری ١٨كم-یان له خاكی ناوچه‌كه ڕزگار كرد.
به كۆنتڕۆڵكردنی ١٨ كم له خاكی دێره‌زۆر، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده نزیك بوونه‌وه له گوندی سووسا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوور. ته‌نیا ٥ كم ماوه‌یه شه‌ڕڤانان بگه‌نه ئاوی فورات یان گوندی باكۆز.
چه‌ته‌كانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان بگرن، ڕێبازی چه‌په‌ڵ به‌كاردێنن و ئه‌مڕۆ به ٢ ئۆتۆمبێل هێرشیان كرد، به‌ڵام شه‌ڕڤانان هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تێك‌شكاند. هاوكات ده‌یان مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه كه چه‌ته‌كان له ناوچه‌كه‌دا دایاننابوون.
هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و سوپای عێراق له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر دژ به چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
s.m