٧ سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌ی شیێ-ی عه‌فرین كوژران
شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شیێ-ی سه‌ر به هه‌رێمی عه‌فرین ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران.
شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شیێ-ی سه‌ر به هه‌رێمی عه‌فرین ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین. له‌نێوان گونده‌كانی شكه‌فتا و تورمیشای سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ-ی عه‌فرین، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند، تا ئێستا شه‌ڕێكی سه‌خت له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی توركیا له ده‌ستی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌دان.
s.m