دوای ئەوەی چه‌ته شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كات هاته باكووری سووریا و له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ده‌ستگیر كرا، تۆرێكی تاوانی ده‌وڵه‌تی تورك له سووریا ئاشكرا بوو.
شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف لە سآڵی ١٩٨٤ لە ناوچه‌ی هەجین لەدایکبووه. دوای ئەوه‌ی ماوەیەک لە لوبنان ژیا، کاتێک هەجین کەوتە ژێر دەستی چه‌ته‌كانی سه‌ر به «سوپای ئازاد» گه‌ڕایه‌وه هەجین و لەنێوان ناوچەکانی ژێر دەستی ڕژێم و هەجین-دا قاچاخچێتی نه‌وت و به‌نزینی ده‌كرد. سآڵی ٢٠١٥ لە شارۆچكه‌ی هەجین-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری دێرەزوور-ه‌وه دەربازی تورکیا بوو.
لە هەجین دەربازی مەیادین بووه، لەوێشەوە چووەته ڕەقا. دواتریش له ڕێی باب و عەزازەوە دەربازی شاری ڕوحای باكووری كوردستان بووه. شەهاب بانگەشەی ئەوە ده‌كات کە چەند مانگێك هیچ کاری نەکردووە، دواتر ئۆتۆمبێلێکی لە ڕوحا بەکرێ گرتووه و دەستی كردووه بە قاچاخچێتی به مرۆڤ لە سووریاوە بۆ تورکیا - به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. هه‌روه‌ها چەتەکانی داعشی بردووه‌ته سەر سنووری سووریا و تورکیا، بۆ سڤیل و چەتەکانی داعش کە لە تورکیاوە دەربازی سووریا دەبوون، به‌ڵگه‌نامه‌ی كاتی ئاماده كردووه.
لە سآڵی ٢٠١٧ به‌دواوه ناوبراو لە دێرەزوور، هەجین و سووسه پاره‌ی داعشی بۆ تورکیا لەوێشەوە بۆ ئەورووپا و وڵاتانی کەنداوە گواستووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌وێشه‌وه پاره‌ی بۆ هه‌جین گواستووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ هاوکارەکانی خۆی لە سووریا ژنانی ئێزی بردووه‌ته‌وه توركیا بۆ ئه‌وه‌ی بە پارەیەکی زۆر بیانفرۆشێت. ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه تا ئه‌و كاته‌ی لە لایەن قەسەدەوە دەستگیر کرا ئەو کارەی كردووه. پاش ٢-٣ ڕۆژ ده‌ربازبوونی بۆ سووریا، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی هەسیجی حەسەکە دەستگیر کرا.
ئەو بەڵگانەی کە لە تەلەفۆنەکەی شەهابدان ئاشكرای ده‌كات کە ئەو چ کارێکی کردووە و لەگەڵ کێ پەیوەندی هەبووە. هه‌رچه‌نده بەڵگەیەک نییە کە ڕوونی بكاته‌وه شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف ئەندامی داعشە بەڵام ئەوە سەلماوە كه لە ساڵی ٢٠١٥-ەوه به‌پاره هاوڵاتییانی سڤیل و چەتەکانی داعشی له سووریا بۆ توركیا و له توركیاشه‌وه بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه. لە سوریاش دەربازی تورکیای کردووە بە پارە. ئەو خۆیشی دان به‌وه‌دا ده‌نێت و دەڵێت، خزمێکی ئەو لەنێو داعشه. ده‌ڵێت: تاكه پەیوەندیم له‌گه‌ڵ داعش له‌سه‌ر پاره بووه. ئەوان دەیانویست دەربازی تورکیا بن. چوونە تورکیا بە كه‌ڵكی ئەوان دەهات. منیش دهمگهیاندنه تورکیا.»
گواستنەوەی پارە داعش
شەهاب ئەوەشی ئاشكرا كرد، ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ کەمبوونه‌وه‌ی کاری قاچاخچێتی دەستی بە گواستنەوەی پارە كردووه. بۆ ئەوەش دوکانێکی بۆ خۆی كردووه‌ته‌وه. گوتیشی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کارەی ئەنجامی داوه قەدەغە بووه، دوکانەکەی سەرەتا به ناوی دوکانی فرۆشتنی عه‌تر و زیو ناساندووه. دواتر گۆڕیویه‌تی بۆ دوكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو. شەهاب و هاوکارەکانی له ڕێی ئه‌و دوكانه‌وه زۆر جار پارەیان بۆ داعش گواستووه‌تەوە. شەهاب دەڵێت، «ناوی دوكانه‌كه‌م بەیان بوو لە شاری ڕوحا. لە هەجین-یش دوکانێک هەبوو ناوی تەبارەج بوو. به ناوی خزمەکانمەوه لەوێ پارەکان دەگوازرایەوە. لەبەرئەوەی تەلەفۆنەکەی داخرابوو، ئەو کەسانەی کە دەیانویست پارەیان بۆ بگوازرێته‌وه یەکسەر تەلەفۆنیان بۆ من دەکرد. له ڕێگەی هاوكاره‌كانم له فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، سوێد، به‌لجیكا و به‌ریتانیا پاره ده‌هات. له ڕێی هاوكارهكانیشم له دێره‌زۆر و هه‌جین پاره‌كانم ده‌گه‌یانده داعش.
لە تەلەفۆنەکەی شەهابدا زۆر تۆماری گفتوگۆ و وێنە هەیە کە وەک به‌ڵگه‌ن لەسەر گواستنەوەی پارە بۆ داعش. شەهاب ناوی ئەو کەسانەی داعش کە ویستوویانه بچنه توركیا یان پاره‌یان بۆ بگوازرێته‌وه بە ناوی داعش١ و داعش ٢ و داعش ٣ تۆماركردووه.
ڕفاندنی ژنان
شەهاب ئاشكراشی كرد، ٢ كه‌سی خه‌ڵكی سووریای بە ناوی ئیبراهیم عەبدول مستەفا (ئەبو سووچا) و عومەر محەمەد قادر لە دوکانی بەیان ناسیوه. لەگەڵ ئەواندا زۆر کاری چەپەڵی ئەنجام داوە. شەهاب دەڵێت، «هاتنە لای من پێیان گوتم کە ئەو پارەیان بۆ بنێرمە هەجین. دواتر گوتیان بابەتێکی دیكه هەیە و هاتنە لام. دەبوایه چەند ژنێكی ئێزدی لە سووریاوە بڕفێنن بۆ تورکیا. لەگەڵ ئەبوو سووچا ڕێككه‌وتین. من دوو ژنی ئێزدیم لە دێرەزۆرەوە برد بۆ گرێ سپی - لەوێشەوە دەبوو قاچاخچییەکی دیكه بیانبا بەڵام قەسەدە دەستگیری کرد. لە بردنی ئەو ژنە ئیزدییانە بۆ تورکیا من تەنها نێوانگر بووم. له ئه‌بوو عیماد-ەوە زانیم کە ئەبوو سووچا ئەو ژنانە لە به‌رانبه‌ر پارەیەکی زۆر دەفرۆشێت. من تەنها نێوانگر بووم بەڵام كاتێك ئه‌و ژنانه دەستگیر کران ئەبوو سووچا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم. بە منی گوت، تۆ خیانەتت لە ئێمه كرد - تۆ ئه‌وانت به گرتن دا. ئێمەوە ئه‌و هه‌موو پارەمان لەو کارەدا خەرج کردبوو. داوای ٤٠ هەزار دۆلاریان لە من كرد. ئەبوو سووچا بە منی گوتبوو کە بنەماڵەی ئەو ژنانە لە تورکیان بەڵام دواتر تێگەیشتم کە بنەماڵەکانیان لە تورکیا نین و ئەو ژنانە بەپارە دەفرۆشێت. عومەر بە منی گوت کە ئەبوو سووچا لەگەڵ میت کار دەکات.
په‌یوه‌ندی لەگەڵ ئاسایش و میت
شەهاب زستانی ساڵی ٢٠١٧ سەرەتا له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی «دژه‌تێرۆری توركیا - TEM» لە بینای بەڕێوه‌بەرایەتیی ئاسایشی کاراکۆپرووی پارێزگه‌ی ڕوحا، دواتریش لەگەڵ ده‌زگه‌ی هەواڵگریی تورک (میت) پەیوەندی دروست كردووه. شەهاب ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ره‌تا لەژێر چاودێری میت و ده‌زگه‌ی دژه‌تێرۆر پارەی داعشی گواستووه‌ته‌وه. دواتریش هه‌ردوو ده‌زگه‌كه داوایان لێ كردووه ئه‌ندامانی داعش بۆ سووریا بگوازێته‌وه.
شەهاب ده‌رباره‌ی ئەو بابەتە گوتی، «دوای ئەوەی ئەبوو سووچا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم، دوو پۆلیسی سڤیلی دژه‌تێرۆر هاتنە دوکانەکەی من و پێیان گوتم تۆ لەگەڵ داعشدا کار دەکەیت و پارە دەنێریت. كۆتایی به کارەکانی خۆت بێنه لێرە و لەگەڵ ئێمەدا وەرە بۆ ناوەند. منیان بردە ناوەند كه لە ناوچه‌ی کاراکۆپرووی شاری ڕوحا بوو. نزیک بوو گه‌راجی پاس. من نەمزانی کە بیخوێنمه‌وه، بەڵام هێمای پۆلیس هەبوو. ئەوانەی کە منیان بردە ئەو جێگەیە سڤیل بوون. لهبهرئهوە ئێمە وه‌ك سوورییه‌كان پێیان ده‌ڵێین ئیستخبارات.»
لەو شوێنه‌ی کە شەهاب باسی دەکات، هێزەکانی دژه‌تێرۆر هه‌ن کە لە بارەگه‌ی ئاسایشی فه‌رمانداره‌تیی ناوەندی پۆلیسی کاراکۆپروو-یه.
شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف ئاشكراشی كرد، «لەوێ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردم و گوتیان: یان ده‌بێ لە تورکیا بچیته ده‌ره‌وه یان ده‌ستگیر ده‌كرێی، یانیش ده‌بێ لەگەڵ ئێمە کار بکەی. منیش لەگەڵ ئەوان کارم کرد. لەگەڵ ئیستخباراتی ئاسایش کارم كرد. من ناوی ئەو کەسانەم به ئه‌وان ده‌دا كه پارەیان بۆ هەجین دەنارد و ئەوانەشی کە لە هەجینهوه پاره‌یان بۆ توركیا ده‌نارد.»
شەهاب له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «پێیان گوتم: [کاتێک کە وه‌ختی گواستنەوه‌ی ئه‌ندامانی داعش هات پێمان بڵێ، ناو و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان بە ئێمە بده. دواتر کێشە نییە کە تۆ گواستوونتهوه.] یان بە جلوبه‌رگی سڤیل دوو ڕۆژ جارێک دەهاتنە دوکانەکەم. منیش ئەو شتانەی ئەوان داوایان ده‌كرد بۆم ده‌كردن. واته ناوی ئەو کەسانەم پێده‌دان كه لە هەجین، سووسه و باغۆز پاره‌یان ده‌نارد بۆ توركیا. ژمارەی تەلەفۆنەكانیشیانم پێده‌دان. هەروەها کاتێک لە ئەورووپاوه پاره بۆ من ده‌نێردرا، یان لە داعشییه‌كانی تورکیاوه یانیش ئەوانەی لە هەجین پارەیان دەنارد، من ئەوانم ئاگادار ده‌كرده‌وه.
«لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا وەک سوێد، بەلجیکا، بەریتانیا و فەرەنسا پارە ده‌هات. من زانیاریی هەموویانم دەدا بە ئیستخبارات، ئەوایش دەیان گوت دەبێت لەنێوان ٢-٣ ڕۆژدا پارەکەیان ڕادەست بکەم. پارە له داعشییه‌كانه‌وه دەهات و دەچوو بۆ داعش. پۆلیسیش بەوەیان دەزانی بەڵام هیچ کات ڕێگرییان نه‌ده‌كرد.»
ئه‌ندامێكی دیكه‌ی تۆڕه‌كه عومەر قادر محمد و ئیبراهیم مسته‌فا بوون كه خه‌ڵكی سووریا‌ن و لەگەڵ میت و ئاسایش کاریان دەکرد. دەڵێن هێشتا لە شاری ڕوحان.
s.m