هه‌ر شارێكی باكووری سووریا به پێكهاته‌كانی خۆی ڕه‌نگینه. به‌ڵام شاری منبج شارێكی هه‌ره جیاوازه. ماوه‌ی ٣ ڕۆژه ئێمه له‌م شاره ده‌گه‌ڕێین، لێی تێرنهبووین. ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ده‌خوێننه‌وه و ده‌بینن، له‌وانه‌یه بپرسن ئه‌م شاره بۆ جیاوازه؟ به‌پێی دیتنی ئێمه، چوار ڕه‌نگی سه‌ره‌كی لێ ده‌ژین؛ عه‌ره‌ب، كورد، توركمه‌ن و چه‌ركه‌س. به‌ڵام جیاوازبوون ته‌نها ئه‌وه نییه، چونكه له‌نێو خودی پێكهاته‌كاندا ڕه‌نگینی هه‌یه. هه‌ر هۆزێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك وه‌كوو یه‌ك نین و ئه‌و كه‌سانه‌ی له گوند هاتوون وه‌ك ئه‌وانه‌ی شار نین. بۆیه مرۆڤ ده‌توانێ بڵێت: ئه‌و شاره‌ی له فرهڕهنگان پێكدێت.
ئه‌م ڕه‌نگینییه له رێكخراوه‌كانی شاریشدا دیاره. ئێمه چووین بۆ سازیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه. ئه‌م ڕهنگینییهی شاره‌كه له سازییهكهشدا هه‌یه.
عیماد مووسا له پێكهاته‌ی توركمهنه و له به‌ڕێوه‌بردنی سازییهكهدا جێگه ده‌گرێت. ئه‌و ٣ زمان ده‌زانێت، به‌ڵام من داوام لێ كرد به كامه زمانه ئاسووده‌تر قسه ده‌كات، له‌گه‌ڵمان قسه بكات. ئه‌ویش زمانی توركمه‌نی هه‌ڵبژارد. عیماد مووسا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئارامی شاره‌كه و ژیانی هاوبه‌ش له منبجدا. به‌ڵام گوتی: من لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی منبج به سه‌یر ده‌بینم.
[ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: «ئێمه ده‌مانه‌وێ منبج ڕزگار بكه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ خاوه‌نی خۆی!» ئێمه خاوه‌نی ئه‌م شاره‌ین و به ئاشتی و ئارامی لێی ده‌ژین. حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان له‌م دێمۆكراتی و ژیانه فره‌ڕه‌نگه ته‌نگاو بووه، بۆیه هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل و هه‌رێمه‌كه.]
محه‌مه‌د حسۆ له پێكهاته‌ی كورده. ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر منبج وتی: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ ناكۆكی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دروست بكات. به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێ و ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی منبج به یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌وڵی ئه‌ردۆغانمان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه.
له دوای ڕزگاركردنی منبج، به‌پێی چاودێریی ئێمه بارودۆخی ژن زۆر گۆڕاوه. له سازی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاردا، ژنانیش به‌شدارن. هه‌یفا ئه‌مۆری ژنێكه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا جێگه ده‌گرێت. هه‌یفا وتی: ئه‌وه‌ی ئێمه له ماوه‌ی ٣ ساڵدا له‌ژێر ده‌ستی داعش بینیمان، با كه‌س نه‌یبینێت.
«كاتێك شاره‌كه‌مان له لایه‌ن هێزه دێمۆكراتییه‌كان ڕزگار كرا، ده‌توانم بڵێم ژنیش ڕزگار كران. بۆیه داهاتوویه‌كی زۆر گه‌شتر ده‌بینم.»
له ته‌واوی باكووری سووریا ئارامییه‌ك و ژیانێكی فره‌ڕه‌نگ هه‌یه. به‌پێی زانیاری و سه‌رچاوه‌كان، حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان زۆر ته‌نگاو بووه و ناتوانێت ئه‌م فره‌ڕه‌نگی و دێمۆكراتییه له سنووره‌كانی خۆیدا قبووڵ بكات. ده‌یه‌وێت وه‌ك توركیا یه‌ك ڕه‌نگ، یه‌ك زمان، یه‌ك ئاڵا هه‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا چه‌ته‌كانی له ده‌وری سوپاكه‌ی خۆی كۆكردوونه‌ته‌وه و هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین و هه‌ڕه‌شه‌ش له منبج ده‌كات.
s.m