پەیوەندی سوپای تورک و داعش

محەمەد تۆقان دانی بە هاوپەمانی قێزەونی نێوان دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش و سوپای سوریای ئازاد نا. تۆقان دەڵێت، لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر چەتەی داعش هەیە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە چەند ساڵیکە هەڕەشە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و لە ئازاری ٢٠١٨ /خاکەلیوە دا عەفرینی داگیر کرد، چەتەکانی داعش و سوپای سوریای ئازادی کرد بە یەک و لە ئیستاشدا دەیەوێت لە رێگەی گروپە چەتەکانیەوە، لە باکووری سوریا ئاڵۆزی دروست بکات.

لە تورکیا و هەرێمە داگیرکراوەکانی باکووری سوریا ژمارەیەکی زۆر شانەی سوپای سوریای ئازاد و داعش بوونیان هەیە. پەنابەرانی سوریا کە لە تورکیا نیشتەجێکراون، لەو شانە و گروپانەدا لە ڕێگەی پارە و ڕێگەی ترەوە بەشداریان پێدەکەرێت و بەکاریان دەهێنن.

جومعە محەمەد تۆقان (ئەبو ساڵح) کە ٧ ساڵ لە تورکیا پەنابەر بوو، یەکێک لەو سوریانە بوو کە لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە بەڕێکخستن کرابوو و بۆ ئەوەی تەقەینەوە ئەنجامبدات، ڕەوانەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرابوو.

تۆقان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستگیرکرا و ڕایگەیاند، لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر چەتەی داعش هەن. ئەوان لەگەڵ چەتەکانی سوپای سویای ئازاد کار دەکەن و بەیەکەوە شانەی شاراوە دروست دەکەن و هەوڵ دەدەن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوە ئەنجام بدەن.

تۆقان کە تەمەنی ٣١ ساڵە، خەڵکی تل تەمری حەسەکەیە. هاوسەرگیری کردووە و منداڵیشی هەیە و لە ساڵی ٢٠١١ چووەتە تورکیا. تا ساڵی ٢٠١٨ لە تورکیا ماوەتەوە و کرێکاری کردووە و دوای ئەوەی برازاکەی بە ناوی ئەحمەد ساڵح تۆقان کە چەتەی داعش بووە چووەتە تورکیا، ژیانی گۆڕاوە.

دوو چەتە و برازا داعشەکەی لە چوارچێوەی 'هێزەکانی قەڵغانی فورات' شانەیەکی نووستوویان دروست کردووە و هەوڵیانداوە لە دژی شەرڤانانی هەسەدە و بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن و ئەویش بووە بە یەکێک لە ئەندامانی ئەو گروپە. بۆ ئەوەی تەقینەوە ئەنجامبدات بۆ سوریا ڕەوانە دەکرێت. تۆقان لە ڕۆژی سێیەمی چوونیدا بۆ سوریا، لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ /١١ی جوزەردان لە گۆڕەپانی ئەبو ڕاسان لە حەسەکە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرا.

برازا داعشیەکەی بۆ چارەسەری تەندروستی چووەتە تورکیا

تۆقان و برازاکەی لە ساڵی ٢٠١١ دا لە دێرەزۆر بەشداری لە ڕیزی چەتەکانی ئەحرار شام دەبن. دوای ٣ مانگ و نیو تۆقان لە ئەحرار شام جیادەبێتەوە و دەچێتە تورکیا. لە ساڵی ٢٠١١ وەک پەنابەر لە شارەکانی ئەدەنە، کۆنیا، کرشەهیر، قۆسەر ، مێردین و ڕوحا کار دەکات.

تۆقان دەڵێت، برازاکەی ئەحمەد تۆقان لە سوریا مایەوە و دوای ئەحرار شام بەشداری لە چەتەکانی داعش کرد و وتی، "برازاکەی لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە دێرەزۆر تووشی ڕووداوێکی هاتوچوو بوو و لە سالی ٢٠١٨ دا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ چارەسەری دەربازی تورکیا بوون. چوون بۆ ڕوحا و لە ماڵی برا گەورەکەم لە ناوچەی حەرانی روحا کە لە باخێکدا کاری دەکرد، مانەوە. خاوەنی باخچەکە ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی دەناسی. لە رێگەی ئەوانەوە برازاکەم لە نەخۆشخانەی ٥٠٠ی ڕوحا چارەسەری بۆکرا. نەخۆشخانەی دەوڵەت بوو. ئەو کاتەی تورکیام بەجێهیشت، برازاکەم هێشتا دەرمانەکانی لەو نەخۆشخانەیە وەردەگرت."

'برازاکەم داوای کرد بەشداری لە گروپەکەیان بکەم'

تۆقان راشیگەیاند، ئەو لە ڕێگەی برازا داعشیەکەی و هەندێک لە هاورێی کە ئەندامی سوپای سوریای ئازاد بوون، بەشداری لە گروپەکەدا کرد و وتی، "کاری برا گەورەکەم باش بوو. منیش لەگەڵ ئەو کارم دەکرد. من ئاسایی ٦٠ کیلۆمەتر لێیان دوور بووم. برازاکەم و هاورێکانیم بینی. لە ژوورێک قسەمان کر. بە یەکتریان دەوت'ئەوەندە کەسەمان لەژێردەستە'. برازاکەم بە ئەوانی وت، 'لەژێر دەستم کەسێک هەیە'. دوای بیرم کردەوە و زانیم، مەبەستی من بوو. ناوی هاوڕێکانی برازاکەم محەمەد خەیر  و عەبدولمەلا بوون. محەمەد خەیری خەڵکی تل تەمر و عەبدولمەلا خەڵکی شوێنێکی نزیکی گوندەکەمان بوو. ئەندامی سوپای سوریای ئازاد بوون. برازاکەم داوای لێکردم ببم بە ئەندامێکی شانەکەیان."

'هاوکاری سوپای سوریای ئازاد – داعش – سوپای تورک'

تۆقان دەڵێت، "شانەکە سەر بە سوپای سوریای ئازاد بوو و سوپای تورکیش لە پشت ئەوەوە بوو. کاتێک وتمان ئێمە ئەندامی کام گروپی سوپای سویای ئازادین، وتیان 'قەڵغانی فورات'. بەڵام ئەندامانی داعشیش لەناو گروپەکەدا هەبوون. نزیکەی ٣٠ – ٤٠ داعشی لەناوماندابوون. بە یەکەوە وەک شەبەکەیەک کاریان دەکرد."

تۆقان ڕاشیگەیاند، لەسەرەتادا نەیدەتوانی بڕیار بدات ببێتە ئەندامێکی شەبەکەکە و لەبارەی ڕازیکردنی وتی، "تا ڕازییان کردم وازیان لێنەهێنام. باسی جیهادیان دەکرد. دەیانوت، ئەمریکا هاتووتە سەر خاکەکەمان و خاکەکەمانی لەدەستمان دەرهێناوە."

ڕەوانەی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریایان کرد

دوای ئەوەی ڕازیدەکرێت، داوایان لێکرد تەقەمەنی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بگوازێتەوە. تۆقان لە شاری دربێسیی سەر سنوری ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان دەربازی ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت و لەسەرەتادا دەچێتە گوندی سوقریەی هەرێمی زرگان.

بەم شێوەیە باس لە گەڕانەوەی بۆ سوریا دەکات: " نزیکەی ٣٠٠ دۆلاریان دامێ. ٢٠٠ دۆلار بۆ خۆم بوو و ١٠٠ دۆلاریش بۆ کڕینی تەلەفۆنێک بوو کە پەیوەندیان پێوە بکەم. تەقەمەنیەکیان دامێ. عەبدولمەلا باسی ئەو شوێنانەی بۆ کردم کە مینی لێیە. وتم کێی تر لەگەڵتان کار دەکات، هیچیان نەوت. وتیان ئەوان تو دەناسن.  بە شەو منیان بردە سەر سنور. ڕێگەکەیان بۆ باسکردم و منیش دەرباز بووم. لە گوندی شوقریێ هەرێمی زیگران چوومە لای براکەم. ئەویش لە کێڵگەی پەڵەوەڕ کاری دەکرد. هەمان شەو چووین ئەو مینانەمان هەڵگرتنەوە کە باسیان کردبوو."

پلانەکەیان سەرنەکەوت

تۆقان لە سێیەم ڕۆژدا لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دەستگیرکرا و لەو بارەیەوە دەلێت، "دوای ڕۆژێک تەلەفۆنیان کرد و باسی ئەو کەسەیان کرد کە تەقەمەنیەکەم بۆ دەبرد. وتیان، ئەندامەکەمان ناتوانێت بێتە لای تۆ. ئەوان لە خاڵی کۆنتڕۆل چاوەرێن. تۆ بچوو بۆ لایان. منیش بە ئەوانم وت، 'من ئەوەندە نابێ هاتووم، ناسنامەم پێ نییە و ناتوانم بچم. بریارماندا براکەم بنێرین.

براکەم چوو. ماڵمان لە هەرێمی ئەبو ڕاسان بوو. ئاسایش براکەم لەوێ دەستگیردەکات. دوای ئەوەی دەستگیرکرا وتی من ئەوم ناردووە و لە ١یان ٢ی حوزەیراندا دەستگیریان کردم.

'لە تورکیا ژمارەیەکی زۆری ئەندامی داعشی لێیە'

تۆقان کە ٧ ساڵ لە تورکیا پەنابەر بووە دەڵیت، لە ئەدەنە، ڕوحا، لە ناوچەی قۆسەری مێردین، ژمارەیەکی زۆر داعشی لێیە و وتی، "من خۆم دوو ئەندامی داعش دەناسم. ئێمە سوریەکان ناوەکانی یەکتری بە تەواوی نازانین. بە باوکی سەلاح و باکی ئەحمەد بانگی یەکتری دەکەین. من دوو ئەندامی داعش دەناسم. یەکێکیان خەڵکی ڕەقا و یەکێکیش خەڵکی دێرەزۆر بوو. داعشیەکەی ڕەقە لە ئەدەنە دەمێنێتەوە.

ف.ق