چاره‌نووسی دانیشتوانی گوندێكی عه‌فرین نادیاره
ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی جزیر-ی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد به‌هۆی زیادبوونی هێرشی داگیركه‌ران له‌سه‌ر عه‌فرین، چاره‌نووسی ٣ هه‌زار كه‌س له گوندی مهراتا-ی عه‌فرین نادیاره.
ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی جزیر-ی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد به‌هۆی زیادبوونی هێرشی داگیركه‌ران له‌سه‌ر عه‌فرین، چاره‌نووسی ٣ هه‌زار كه‌س له گوندی مهراتا-ی عه‌فرین نادیاره.
ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی جزیر ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین له عه‌فرین به‌هۆی زۆری برینداره‌كان فریای ته‌داوی كردنی هه‌موو برینداره‌كان ناكه‌وێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نێوخۆی عه‌فرین، له ئێواره‌ی دوێنێ-وه هه‌تا دره‌نگی شه‌و\كاتژمێر ٢ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چڕی تۆپباران كراوه. ١٠٠ كاتیۆشا و ئۆبوس به‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كه‌وتوون. له ئه‌نجامدا ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیل كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن شه‌هید و بریندار بوون. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان گه‌یشتووه.
ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی جزیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، گوندی مهراتا كه به ٥كم ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری عه‌فرین و له دوای شه‌پۆلی كۆچبه‌ران، نزیكه‌ی ٣ هه‌زار كه‌سی لێ ده‌ژیان، به سه‌ختی تۆپباران كراوه. دواتریش سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ده‌ربازی گونده‌كه بوون و هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه‌یان له فێرگه‌یه‌كی گونده‌كه‌دا كۆكردۆته‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
د. جوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئارڤین ڕایگه‌یاند به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و زۆری ژماره‌ی بریندار و قوربانیان، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه فریای ته‌داوی كردنیان ناكه‌ون.
s.m