چه‌ته‌كانی توركیا له باب به‌شه‌ڕهاتن
له هه‌رێمی باب-ی باكوری سووریا جارێكی دیكه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا به‌شه‌ڕهاتن. ئێستا له‌نێوان چه‌ته‌كانی گرووپی «ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه» و «فیرقه‌ی حه‌مزه» له شاری باب شه‌ڕ له ئارادایه.
له هه‌رێمی باب-ی باكوری سووریا جارێكی دیكه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا به‌شه‌ڕهاتن. ئێستا له‌نێوان چه‌ته‌كانی گرووپی «ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه» و «فیرقه‌ی حه‌مزه» له شاری باب شه‌ڕ له ئارادایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕی نێوان چه‌ته‌كانی گرووپی «ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه» و «فیرقه‌ی حه‌مزه»ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له نزیك فێرگه‌ی حه‌مزه له شاری باب-ی باكوری سووریا به‌رده‌وامه و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه. تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه.
دوێنێش ھەردوو گرووپی چەتەی «ئەحرار ئه‌لشام» و «فیرقەی حەمزە» لە شارۆچکەی باب و شاری عەفرین، لەسەر دابەشکردنی كه‌لوپه‌لی دزراوی هاووڵاتیانی عەفرین، بەشەڕھاتبوون. به‌هۆیه‌وه ١٠ چه‌ته له هه‌ردوولا كوژرابوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له گوندی ئه‌له‌نده‌رلییه كه ده‌كه‌وێته باكوری شارۆچكه‌ی قوباسن-ی سه‌ر به باب ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
s.m