چه‌ته‌كانی توركیا له عه‌فرین هاوڵاتییه‌كی سیڤیلیان كوشت
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین، هاوڵاتی محه‌مه‌د ئیبراهیم (ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان)یان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت. ناوبراو باوكی ٦ منداڵه.
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین، هاوڵاتی محه‌مه‌د ئیبراهیم (ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان)یان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت. ناوبراو باوكی ٦ منداڵه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) ڕۆژی ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان هاوڵاتی محه‌مه‌د ئیبراهیم (ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان) كه باوكی ٦ منداڵه و خه‌ڵكی گوندی خهلیلاكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرینه، كاتێك له كێڵگه‌كه‌ی خۆی كاری كردووه، له لایه‌ن چه‌ته داگیركه‌ره‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه و كوژراوه.
ئاژانسه‌كه ڕاشیگه‌یاند، هاوڵاتیان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د برایم (٣٣ ساڵان)، عه‌بدۆ محه‌مه‌د (٢٥ ساڵان) و تاهیر شاهین له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه ڕفێنراون. ڕاگه‌یه‌نرا چه‌ته‌كان داوای فیدیه‌یان له كه‌سوكاری ڕفێنراوان كردووه له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان.
s.m