هاووڵاتیانی عه‌فرین هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی كه شاری عه‌فرینیان داگیركردووه، به‌رده‌وامن له دزی و تاڵانكردنی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان.
له‌و دیمه‌نانه‌ی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه هاووڵاتیانی عه‌فرین ئاشكرای ده‌كه‌ن سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان به هێزی چه‌ك ژنان ده‌ڕفێنن و ده‌یانكوژن، دواتریش زێڕه‌كانیان ده‌دزن.
هه‌ر له‌و دیمه‌نانه‌دا هاووڵاتییه‌ك كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه دزراوه ده‌ڵێت: داوام له هێزه‌داگیركه‌ره‌كان كرد ئۆتۆمبێله‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا داوای هه‌زار دۆلاریان لێ كردم.
s.m