چه‌ته‌كانی توركیا گه‌نجێكی دیكه‌یان له عه‌فرین ڕفاند
له عه‌فرین چه‌ته و سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گه‌نجێكی دیكه‌یان به ناوی عه‌دنان عه‌بدولحه‌نان ڕفاند.
له عه‌فرین چه‌ته و سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گه‌نجێكی دیكه‌یان به ناوی عه‌دنان عه‌بدولحه‌نان ڕفاند.
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان دژ به گه‌لی عه‌فرین. چه‌ته و سه‌ربازانی توركیا له گوندی مه‌زن گه‌نجێكیان به ناوی عه‌دنان عه‌بدولحه‌نان (٢٧ ساڵان) ڕفاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به بیانووی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیی عه‌فرین، ئه‌و گه‌نجه‌یان ڕفاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه چه‌ته و سه‌ربازانی توركیا له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌سێكیان داوه، هه‌موو پاره‌كانیان بردووه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گرتووه.
s.m