چیرۆكی چوونی شه‌ڕڤانێكی كۆبانێ بۆ عه‌فرین
شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه كه له به‌ره‌ی پاراستنی كۆبانێ تێكۆشانی ده‌كرد، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌كه‌ی بۆ پاراستنی عه‌فرین ڕووی له عه‌فرین كرد.
شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه كه له به‌ره‌ی پاراستنی كۆبانێ تێكۆشانی ده‌كرد، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌كه‌ی بۆ پاراستنی عه‌فرین ڕووی له عه‌فرین كرد.
مانگێک بەسەر هێرشی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدا تێپەڕی. دوویه‌مین هێزی ناتۆ، دەیان هەزار چەتە و ته‌كنه‌لۆژیای هەرە پێشکەوتووی جه‌نگ، له به‌رانبه‌ر نەبەردی شەڕڤاناندا له عه‌فرین تێکشکان. چیرۆکی ئەو شەڕڤانانەی کە له بەرەکانی شەڕدا بەرەنگاریی دوژمن دەبنەوە، ده‌ریده‌خات كه چۆن ئیرادەی ئازادی مرۆڤ ئەو هەموو ته‌كنه‌لۆژیایه بێ کاریگەر دەکات.
سەرکەوتنی عەفرین، گرێدراوی چیرۆکی ئەوانەیە کە لەو بەرخۆدانه‌دا به‌شدارن. یەکێک لەوانه، چیرۆکی خەبات کۆبانێ-یە. بەهۆی ئەوەی کە خوشکەکەشی بەشداری لە بەرخۆدانی عەفریندا دەکرد. ڕێ بە خەبات نەدەدرا بێته عەفرین، به‌ڵاو ئه‌و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌كه‌ی له كۆبانێ-وه خۆی گه‌یاندۆته عه‌فرین.
لە بەرخۆدانی کۆبانێ-وه بۆ بەرخۆدانی عەفرین
لە دوای ٤ڕۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشە زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی سوپای تورکیا، زۆرترین هێرش له دژی ناوچه‌ی جندرێس ئه‌نجامدران. ئێمە لەم بەرەیە لە گەڵ کۆمەڵێک لە شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە قسە دەکەین و لێره «خەبات کۆبانی» ده‌ناسین. دوای ماوه‌یه‌ك قسەکردن، زانیمان هەر كه هێرشەکانی تورکیا لەسەر عەفرین دەستی پێكردووه، خەبات کۆبانێ لە به‌ره‌ی کۆبانێ فیراری كردووه و خۆی گه‌یاندۆته به‌ره‌ی عەفرین.
خەبات پێداگری دەکات و ده‌ڵێت: «له‌م به‌رخۆدانه‌دا هه‌ڤاڵی زۆر هه‌ن كه ڕه‌نجی زیاتریان داوه، با ئه‌وان قسه بكه‌ن.» بەڵام هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌تیش بێ ڕازیمان کرد بەوەی کە لە سه‌نگه‌ری خۆیدا قسەمان بۆ بکات. خەبات خەڵکی کۆبانێ-یە. لە بەرخۆدانی کۆبانێ-شدا بەشدار بووە و جارێکیش لەوێ برینداربووە. دوای سەرکەوتنی کۆبانێ، لەسه‌ر ڕێگەی ئازادی به‌رده‌وام بووه و قۆناغ به قۆناغ بەشداری كردووه لە هه‌ڵمه‌تی گرێ سپی، منبج، تەبقا و ڕەقا. بە گشتی ٣ جار بریندار بووە و ئێستاش لە بەرخۆدانی عەفریندا جێی گرتووە.
بەشداریکردنی خه‌بات لە به‌رخۆدانی عەفرین وا بە ئاسانی نەبووه، به‌پێی وته‌ی خەبات، فەرماندارهكانی لە کۆبانێ نه‌یانهێشتووه بێته عه‌فرین. بەهۆی ئەوەی کە خوشکەکەشی دەهاتە عەفرین، نه‌ده‌بوو لە بنەماڵەیەکدا ٢کەس هاتبانه عەفرین. خەبات پابه‌ندی ئه‌و یاسایه نه‌بووه دەڵێت: من پێداگریم کرد، بەڵام هەر نەبوو. دواتر ڕێیەکم دیتەوە. خۆم لە پشتەوەی سەیارەیەکدا شاردەوە و دوای ٢ کاتژمێر گەیشتمە عەفرین.
به‌رخۆدان لە عەفرین بۆ پاراستنی کوردستانیشە
خەبات بۆ خۆی لە بەرەی جندرێسە و خوشکەکەشی لە بەرەی ڕاجۆیە کە شەڕ لەوێ زۆر دژوارە. خەبات لەو بارەیەوە ده‌ڵێت: خوشکەکەم لەگەڵ هەڤاڵەکانی لەنێو یەپەژەدا خەریکی تێکۆشانە بۆ ئەوەی کە داگیرکەر نەتوانێ پێشڕەوی بکات. وتیشی: گەلی کورد دەبێ بزانێ کە ئەو شەڕە شەڕی مان و نەمانە. لە عەفرین تەنیا عه‌فرین ناپارێزرێت، بەڵکوو هەموو کوردستان ده‌پارێزرێت. پاراستنی عەفرین پاراستنی چوار پارچەی کوردستانە.
ش. م