چیرۆکێكی کۆبانێ؛ گیانە ئازیزەکەیان فیدای ئێمه کرد
عوسمان ئەحمەد کە لە تهواوی شەڕی کۆبانێدا بەشدار بوو، کاتێک داعش لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجام دا، چوار کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەست دا.
عوسمان ئەحمەد کە لە تهواوی شەڕی کۆبانێدا بەشدار بوو، کاتێک داعش لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجام دا، چوار کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەست دا.
یەکێک لەو کۆمەڵکوژییانەی لە ساڵانی ڕابردوو بەسەر گەلی کورد هاتن، کۆمەڵکوژیی ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥یه کە چەتەکانی داعش لە کۆبانێ دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامیان دا.
گرووپێكی گەورەی چەتەکانی داعش دزەیان کردە نێو شار و هێرشیان کردە سەر بەرخبۆتان و نێو شاری کۆبانێ. بەهۆی ئەو هێرشەوە ٢٤٢ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لهگهڵ ٣٠ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە و ئاسایشی ناوخۆ، شەهید بوون.
شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە ههر دوای سەرکەوتنی کۆبانێ ڕاستهوخۆ ڕوویان لە گرێ سپی کرد و شارەکەیان ڕزگار کرد. ئەوەش ههنگاوێكی گرنگ بوو لە شەڕی سووریا.
داعش بۆ یەکەمجار شارێکی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دا. هەورەها تورکیاش بەهۆی ئەوەی ڕێگەیەکی گرنگی بازرگانی نێوان خۆی و داعشی لەدەست دا، زۆر تووڕە بوو. لە مێدیاكانی ڕژێمی ئاکەپەدا مانشێتەکانی «پەیەدە لە داعش مەترسیدارترە» و «مەترسییەکی گەورە لەسەر سنووری باشوورمان هەیە» بەکارهێنران و دەوڵەتی تورک دەستی بە هێرش کرد.
گرووپێكی چەتەکانی داعش کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی کۆبانێ دزەیان کردە نێو شار، لە تورکیاوە دهربازی کۆبانێ بوو، ئەوەش هاوکاریکردنی تورکیای جارێكی دیكه دهرخست. هەورەها نیشانەی کۆمەڵکوژیی ئەنقەرە، پرسووس و دیلۆک بوو.
عوسمان ئەحمەد كه خەڵکی کۆبانێیە، لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٤ ئەندامی خێزانهكهی گیانیان لەدەست دا. ناوبراو باسی كاتی ڕووداوهكهی كرد و گوتی، «داعش دوای کۆبانێ لە گرێ سپی گورزی بەرکەوت. ئەو چەتانەی نەیانتوانێ لەوێ خۆیان ڕاگرن و نەیان توانیبوو لەگەڵ شەڕڤانەکانمان شەڕ بکەن، بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل هەوڵیان دا تۆڵەی خۆیان بکەنەوە.»
عوسمان باسی لەوەش کرد، ٢٤٢ كهس به شێوهیهكی دڕندانه شههید كران كه زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. گوتی، «دوای سەرکەوتنی کۆبانێ، خەڵک گەڕایەوە واری خۆی، هەوڵیان دا دهست به ژیانێکی تازە بكهنهوه. لە کاتێکی وەهادا داعش هێرشی کردە سەر خەڵکی سڤیل. بەهۆی ئەو هێرشەوە سەدان كهسی سڤیل گیانیان لەدەست دا. چوار لەو کەسانەی گیانیان لەدەست دا، ئەندامی خێزانەکەی ئێمه بوون.»
«دوو برا، دایکم و بووکێکمان شەهید کران. برا گەورەکەم عەبدولڕەحمان و ڕۆژداری هاوسەری، یوسفی برام کە لە قۆناغی کۆتایی زانکۆ بوو لهگهڵ شەمسەی دایکم گیانیان لەدەست دا. لەو ڕۆژەوە ماڵەکەمان چۆڵە.»
عوسمان ئاماژهی بۆ ئهوه كرد، لهپێناو ئازادی قوربانیی زۆر گەورەیان داوە و گوتی، «لهپێناو خاک و وهڵاتی خۆیان شەهید بوون. ئەگەر ئێستا ژیان بۆ ئێمە گەڕاوەتەوە لە سایەی ئەوەیە کە ئەوان گیانە ئازیزەکەیان فیدا کردووە.»
ئهو هاوڵاتییه هێمای بۆ ئهوه كرد، وێڕای ئەو کۆمەڵکوژییەش ئهوان خاکی خۆیان جێنههێشتووه. چهتهكان هاتن و چوون، بەڵام گهلی كۆبانێ سەدان ساڵە لەسەر خاکی خۆیهتی.
عوسمان ئەحمەد یەکێکە لەو کەسانەی کاتێک داعش هێرشی كرده سهر کۆبانێ، وازی لە ماڵ و کارەکەی لە بەیروت هێنا و لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێردا لە دیمەشقەوە خۆی گەیاندە عەفرین، لەوێشەوە پەڕیەوە بۆ دیلۆک. لە ڕها-وه دهربازی کۆبانێ بوو و چووه ڕیزی بهرخۆدان.
عوسمان کە ئێستا لە کۆبانێ لە دوکانێکی بچووک ئیش دەکات، لە کۆتاییدا دەڵێت، «وهڵاتی مرۆڤ نامووسی مرۆڤه، شاری مرۆڤ نامووس و بەهای مرۆڤهكانه. بۆ پاراستنی وهڵات و خاکەکەمان هەر ئەرکێک بکەوێتە ئەستۆمان ئامادەین.»
s.m