چەتەکانى تورکیا لە عەفرین ٧ هاووڵاتیى تریان رفاند
سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامن لە رفاندنى هاووڵاتییان و لە ناوچەى شێراو ٧ هاووڵاتیى تریان رفاند.
سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامن لە رفاندنى هاووڵاتییان و لە ناوچەى شێراو ٧ هاووڵاتیى تریان رفاند.
بەپێى ئەو زانیارییانەى لە ناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، چەتەکانى فیرقەى حەمزەى سەر بە سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گوندی ئایسکۆى ناوچەى شێراوی عەفرین ٧ گەنجیان رفاندووە.
چەتەکان ئەو ٧ گەنجەیان بردووەتە کێڵگەکانى ئەو گوندە و بە قورسى ئەشکەنجەیان کردوون.
ناوى ئەو کەسانەى لەلایەن چەتەکانى تورکیاوە رفێندراون بریتن لە: ١- عومەر ئیبۆ تەمەن ٢٥ ساڵ، ٢ – حەسەن بازۆ تەمەن ١٩ ساڵ، ٣ – محەمەد حەسەن ئیبراهیم تەمەن ٢٣ ساڵ، ٤ – وەلید حەیدەر ئیلکیلۆ تەمەن ٣٨ ساڵ، ٥ – عومەر جومعە ئەلۆکۆ تەمەن ٣٠ ساڵ، ٦ – عومەر نازۆ تەمەن ٣١ ساڵ، ٧ – عەبدۆ خۆجە تەمەن ٣٥ ساڵ.
ر.م