چەتەکانی ئیدلب: ئەردۆغان ئێمەی فرۆشت
چەتەکانی تورکیا لە ئیدلب دانیان بەوەدا نا کە ئەردۆغان هەڵیخەڵەتاندوون و دەڵێن: «ئەردۆغان ئێمەی فرۆشت».
چەتەکانی تورکیا لە ئیدلب دانیان بەوەدا نا کە ئەردۆغان هەڵیخەڵەتاندوون و دەڵێن: «ئەردۆغان ئێمەی فرۆشت».
بە بەڵگە ئاشکرا بووە کە چەتەکانی داعش و نووسرە کە لە شەڕی ناوخۆی سووریا بەشدار بوون، ژمارەیەکی زۆریان سەر بە تورکیا بوون و بۆ پەروەردەکردن، پێداویستی لۆجستی و جبەخانەکانیان لە ڕوحا، دیلۆک، هاتای و زۆر شاری دیكه ماونه‌ته‌وه. چه‌ندین به‌ڵگه‌ی چه‌ته‌كان كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو ئه‌مه‌یان پشتڕاست ده‌كرده‌وه.
به‌ستنی په‌یمانی نێوان تورکیا و ڕووسیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سەر چەتەکانی ئیدلب، وه‌های كرد چه‌ته‌كان گله‌یی و گازنده بكه‌ن له هاوپه‌یمانه‌كانیان و دانیان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا نا.
«ئەردۆغان بە پارە هەڵیخهڵهتاندین»
لە تۆمارێکی دەنگییدا کە مەزەندە دەکرێت ئەو چەتەیەی قسه ده‌كات له ئیدلب بێت، پەیوەندی ئەردۆغان و چەتەکان ئاشکرا دەکات.
لە تۆمارە دەنگییەکەدا ده‌گوترێت، «لە حەما، حومس، غووته و حەلەب ئەردۆغان بە بڕێک پارە، گۆشت و مریشک ئێمەی هەڵخەڵەتاند و ئێمەی نارده ئیدلب. ئێستاکەش لە ئیدلب دەمانفرۆشێت. پێشتر لەنێوان ئێمە و کوردان‌دا هیچ گرفتێک نەبوو، ئێمە و کورد دۆست و برای یەکتری بووین بەڵام ئەردۆغان ئێمەی کردە دوژمنی یەکتری. کورد ئێستا لە سووریا هەرچی لە بەرانبەرمان بکەن مافی خۆیانە. ئەو سیاسەتانەی ئەردۆغان بۆ ئێمە نامۆ نین. سیاسەتی عوسمانییەکانە کە ٤٠٠ ساڵ بەڕێوەیان برد و ئێستاش ئەردۆغان دەیەوێت بەردەوامی پێ بدات.»
«باوەڕ بە تورکان مەکەن»
لە کۆتایی تۆمارە دەنگییەکەدا چەتەکە پەشیمانبوونەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: «هیچ کاتێک باوەڕ بە تورکان مەکەن، چونکە تورک بە عەرەب دەڵێن [ئێوە پیسن].»
s.m