چەتەکانی بەرەی نوسرە لە بەندیخانەی غۆتەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئیدلب

بە بەیاننامێک لە لە لایەن کۆمەڵی جەیش-ی ئیسلام بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتوووە، گیراوانى بەرەى نوسرە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە بە چاودێری ئەوان ڕەوانەی ئیدلێب دەکرێن.

کۆمەڵی جەیش-ی ئیسلام لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکاندا، بڕیارە چەتەکانی بەرەی نوسرە لە غوتەى رۆژهەڵاتى نزیک دیمەشقى پایتەخى سوریاوە ڕەوانەی ئیدلێب بکرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە نێوان چەند رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان کۆبونەوە کراوە.

چەتەکانی بەرەی نوسرە کە باسیان لێ دەکرێت لە مانگی نیسان / خاکەلێوەی ساڵى رابردووە دەستگیرکراون.

غوتەی ڕۆژهەڵات چەند ساڵە - لە گەمارۆی هێزەکانی ڕژێمی سووریادایە و لە یەک ڕابردودا و بەهۆى هێرشی هێزەکانی ڕژیمی سووریاوە زیاتر لە ٥٠٪ ئەو ناوچەیەی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.

ئیدلب هاووسنورى عەفرینە و لە کۆنتڕۆڵى چەتەکانى بەرەى نوسرەدایە. ئیدلب لەسەر داواى تورکیا و بەپێى دانوستانەکانى ئاستانا کراوەتە ناوچەى ئارام و چەتەکانى ئەو سنوورە لەگەڵ سوپاى داگیرکەرى تورکیادا بەشدارن لە هێرشکردنە سەر عەفرین و کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانى عەفرین.

ر.م