چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٥ کەسیان ڕفاند
لە عەفرین چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٥ کەسیان ڕفاند.
لە عەفرین چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٥ کەسیان ڕفاند.
بە پێی زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە بەدەست گەیشتوون، ١٤ی ئەم مانگە چەتەکانی گروپی ئەلهەمزەت کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن ٤ هاوڵاتیی گوندی باسووتێی عەفرینیان ڕفاندووە.
ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون ئەمانەن، عەلی خەلیل خالید، حەیدەر سەمیر ویلۆ، هەمزە خالید، حسێن دمسۆ.
دەوترێت چەتەکان ٤ هاوڵاتیەکەیان بۆ زیندانی عەفرین بردووە و چارەنووسسیان نادیارە.
سەرچاوەیەکی ئاشکرای کرد، چەتەکانی سوڵتان سولەیمان شا "ئمشات" لە ١٧ی ئەم مانگەدا هاوڵاتیەکیان بە ناوی محەمەد مەستەفا شێخۆی تەمەن ٣٢ ساڵیان ڕفاندووە و چارەنووسی ئەویش نادیارە.
ف.ق