چەند پەیامێکی بەپەلە بۆ خاوەنداری لە عەفەرین ڕاگەیەندران

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی، هەدیە یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فەدراڵی باکوری سوریا و ئاسیا عەبدولـڵە، هاوسەرۆکی تەڤدەم، کە ئێستە لە عەفرینن و ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی تەڤدەم،، بانگی خاوەنداری خێرا لە عەفرین دەکەن.

 

 


لە بانگەوازی و پەیامی جودای هەر چوار کەسایەتیەکەدا، ئاماژە بە هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی بۆ سەر عەفرین و نزیکبوونوەیان بۆ شارەکە داوە. هاوکات هۆشداریان لە ڕەوشێکی مەترسیدار داوە و ئاشکرایان کردووە، نزیکەی یەک ملیۆن سڤیل لە ناو شاری عەفرین دان و مەترسی کۆمەڵکوژکردنیان هەیە.


لەسەر ئەوەش، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی، هەدیە یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فەدراڵی باکوری سوریا و ئاسیا عەبدولـڵە، هاوسەرۆکی تەڤدەم، کە ئێستە لە عەفرینن و ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی تەڤدەم، داوا لە سەرجەم کوردان و دۆستانیان لە کوردستان و هەندەران دەکەن، بۆ خاوەنداریکردن لە عەفرین داڕژێنە شەقام و مەیدانەکان و بەردەم باڵیۆزخانەکانی وڵاتان.

هاوکات داواش لە ڕایگشتی و وڵاتنانی جیهان دەکەن، کۆتایی بەبێهەڵوێستی و بێدەنگی خۆیان بەرامبەر عەفرین و تاوانەکانی تورکیا لەوێ بهێنن و سنورێکی بۆ دابنێن.

هـ.هـ