ڕژێمی تورك له باب ٢ برای كوشتن
چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی باب له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ٢ برای كوشتن.
چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی باب له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ٢ برای كوشتن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جومعه نادیم و به‌كری نادیم كه برای یه‌كترن و خه‌ڵكی حه‌له‌بن، له گوندی تلتهنه-ی شاری باب له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركی داگیركه‌ر ڕفێنراون و دواتر له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نرا چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كه له ناوه‌ندی ناوچه‌ی جه‌رابلووس جێگیرن، به‌ر له ٢ ڕۆژ ئه‌و ٢ برایه‌یان كوشتووه. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه و له ناوچه‌ی جه‌رابلووس تا عه‌فرین كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوڵاتییان ده‌درێت و تا ئێستا ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیل كوژراون.
شاری عه‌فرین له ١٨ی ئاداری ٢٠١٨-ه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانییه‌وه داگیركراوه. له كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشه داگیركارییهكانهوه تا ئێستا به به‌رنامه تاوانی جه‌نگ ده‌كرێت. ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵ و موڵكی خه‌ڵكی عه‌فریندا ده‌گیرێت. هاوڵاتییان بۆ لێسه‌ندنی فیدیه ده‌ڕفێنرێن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن - ده‌كوژرێن. به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی تورك دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕێت.
ئه‌م تاوانانه‌ی جه‌نگ و پاكتاوی ئه‌تنیكی كه له عه‌فرین ده‌كرێن، له ڕاپۆرته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ئاماژه‌یان بۆ كراوه. له ڕاپۆرتی مانگی شوباتدا كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی سووریا له ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له عه‌فرین تاوانی جه‌نگ ده‌كرێت.
s.m