ڕۆناهی شه‌نگال: شۆڕش وه‌ك ئاگرێك هه‌موانی له ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه
شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه ڕۆناهی شه‌نگال باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، وه‌ك ئاگرێك كۆمه‌ڵگه له ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه.
شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه ڕۆناهی شه‌نگال باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، وه‌ك ئاگرێك كۆمه‌ڵگه له ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه.
شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) ڕۆناهی شه‌نگال كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرینه ساڵی ٢٠١٤ چووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه.
ڕۆناهی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كاتێك له‌نێوان هه‌ڤاڵان و چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی نووسره شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه، بڕیاری داوه بچێته نێو ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه.
ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی یه‌په‌ژه به‌م شێوه‌یه چیرۆكی خۆی گێڕایه‌وه: «شۆڕش وه‌ك ئاگرێك بوو له‌نێو سه‌رمای زستاندا هه‌ر كه‌س و هه‌ر زینده‌وه‌رێك له ده‌وری كۆده‌بوویه‌وه. گه‌رمایی هه‌ڤاڵان له‌نێو گه‌لدا وه‌ك ئاگرێك بوو كه هه‌ر كه‌سی له ده‌وری خۆی كۆده‌كرده‌وه. منیش به‌م شێوه‌یه شۆڕشم ناسی. به‌ر له‌وه‌ی به‌شدار بم، ویستم به ڕێ و ڕێبازێك بچمه لای هه‌ڤاڵان و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، بیانبینم و بیانناسم. ڕێپێوانێك ساز كرا، منیش به‌شدار بووم. له‌و ڕێپێوانه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆله‌كه‌یه‌ك له‌نێو قه‌فه‌ز بێته ده‌ره‌وه و بفڕێت، منیش وه‌ها بووم. له‌وێ ژیانێكی جیاواز، دونیایه‌كی جیاوازم بینی. كاتێك چوومه ڕیزی هه‌ڤاڵان هه‌ستم كرد له‌وێ له‌دایكبوومه. زۆر مه‌به‌ستم بوو به‌شدار بم، ده‌مویست ببینم كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی چۆنه، به كێ ده‌ڵێن هه‌ڤاڵ، بۆچی شه‌هید ده‌بن، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ڕووده‌دات چییه؟ من ویستم له بارودۆخه‌كه تێبگه‌م. له‌به‌رئه‌وه شكۆی ئه‌وان، ههڤاڵهتییان، هه‌ڵوێستیان، جموجۆڵیان له‌نێو گه‌ل هه‌میشه سه‌رنجی منی ڕاده‌كێشا. به‌م شێوه‌یه شۆڕشم ناسی و به‌شداریم تێدا كرد.»
s.m