ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی: دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕی ئەنجامداوە

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە و تاوانی شەڕیان کردووە.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، "هێزەکانی سوپای تورک و چەکدارەکانی لەدژی خەڵکی مەدەنی کردەوەی وایان ئەنجامداوە کە جێی شەرمە."

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاند، بەڵگە لەبەردەستیان هەیە کە تاوانی شەڕ ئەنجامدراوە و لە ڕاپۆرتەکەکەیاندا ١٧ کەسیان وەک شایەد وەرگرتووە کە لە فەرمانبەری تەندروستی، ئاوارە و پەیامنێر و ئەندامی ڕێکخراوە مرۆییەکان پێک دێن.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی دەڵێت،"بەڵگە لەبەردەستمان هەیە کە بە بێ جیاوازی هێرش دەکرێت."

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە شەهیدکردنی هەڤرین خەلەف سیاسەتمەداری کورد کرد و وتی، "چەکدارەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە هەڤرین خەلەفیان لە ئۆتۆموبیلەکەی دەریان کرد و بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتیان."

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەمان ڕۆژ چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە نزیکەی ٩ شەرڤانی کوردیان دیل گرت و دوایی کوشتیانیان. هەروەها ٢ فەرمانبەری تەندروستیشیان ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ف.ق