ژمارەی شەھیدانی سیڤیلی عه‌فرین بۆ ٢٠٧ شه‌هید به‌رزبوویه‌وه
ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین ڕایگه‌یاند، ژمارەی قوربانیانی سیڤیلی عه‌فرین به‌هۆی بۆردومانەکانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، بۆ ٢٠٧ شەھید و ٦٠٢ بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین ڕایگه‌یاند، ژمارەی قوربانیانی سیڤیلی عه‌فرین به‌هۆی بۆردومانەکانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، بۆ ٢٠٧ شەھید و ٦٠٢ بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ ١ی مارس\١٠ی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌نجێلا ڕه‌شۆ، هاوسه‌رۆكی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دوایین ئاماری قوربانیانی ھێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سەر عه‌فرین بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی دوایین ئامار، به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ڕۆژی ٢٠ کانوونی دووەم\٣٠ی به‌فرانبار تا ١ ی مارس\١٠ی ڕه‌شه‌ممه ٢٠٧ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و ٦٠٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
لەنێو ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی شه‌هید بوون ٢٨ منداڵ و ٢٣ ژن ھەیە، هه‌روه‌ها له‌نێو برینداره‌كان ٧٣ منداڵ و ٨٢ ژن هه‌یه.
هاوسه‌رۆكی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین ڕاشگه‌یاند: ھێزەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بەشێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو ئەو ئۆتۆمبیلانەی ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییان كردۆته ئامانج کە ھاوکاری تەندروستییان ده‌گه‌یانده هه‌رێمی عەفرین.
s.m