«تووڕه‌یی زه‌یتوون» چالاكییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌فرینی ئه‌نجام داوه
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، چالاكییه بۆمبییهكهی ئه‌مڕۆی عه‌فرین له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، چالاكییه بۆمبییهكهی ئه‌مڕۆی عه‌فرین له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون به ڕاگه‌یه‌نراوێك به‌رپرسایه‌تیی خۆی له چالاكییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌فرین ڕاگه‌یاند كه ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراویان له شه‌قامی سیاسیی شاری عه‌فرین ته‌قانده‌وه. ڕاشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه چه‌ندین چه‌ته‌ی داگیركه‌ر بریندار بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ئه‌م چالاكییه له چێوه‌ی چالاكییه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆڵیان هه‌بووه له كوشتنی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌نجام دراوه. له‌پێناو ڕزگاركردنی باكووری سووریا له داگیركاریی گرووپه چه‌ته‌كان و ده‌وڵه‌تی تورك، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكییه‌كانمان.
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ (ئه‌مڕۆ) له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كان له شاری عه‌فرین به ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌كه چه‌ندین چه‌ته بریندار بوون. زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ورده‌كارییه‌كان تا ئێستا به‌ده‌ستنه‌خراوه.
ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێن به گه‌له خۆڕاگره‌كه‌مان ده‌ده‌ین كه خاكی خۆمان له داگیركاریی گرووپه چه‌ته‌كان و ده‌وڵه‌تی تورك ڕزگار بكه‌ین.
s.m