ژیانەوەی ژیانی عەفرینیەکان لە هەرێمی شەهبا

ئەو هاووڵاتیانەی عەفرین کە دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا بە ناچار کۆچبەری هەرێمی شەهبا بوون، هەوڵ دەدەن ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەن.

دوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە ئامانجی قڕکردنی کوردان هێرشی عەفرینیان کرد، بە سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین بە ناچار بەرەو هەرێمی شەهبا کۆچیان کردووە. بەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا  بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی گەل دابین بکەن لە هەوڵدانێکی بێ وەچاندان.

هەزاران هاووڵاتی عەفرینی بەناچار لە ناو ئەو ماڵ و شوێنانەدا جێگیربوون، کە پێشتر لە لایەن داعشەوە مینڕێژکراوە. هەروەها مادە خۆراکییەکان، دەرمان و پێداویستی ژیانی بە زەحمەت پەیدا دەبن.

لە کۆبانی و جەزیرەوە کاروانی هاوکاری بۆ گەلی عەفرین ڕەوانە دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی سووریاوە ئاستەنگی دروست دەبێت، ناگاتە هەرێمی شەهبا.

هەفتەیەک پێش ئێستا لە هەرێمی جەزیرەوە کاروانێکى گەورە لە پێداویستیی مرۆیى بۆ شەهبا ڕەوانەکرابو، بەڵام تەنها بەشێکی بچووک لەو هاوکارییانە گەیشتنە هەرێمی شەهبا.

شۆفیری کامیۆنی هاوکارییەکان باس لەوەدەکەن، کە ڕژیمی سووریا چەندین رۆژ دەست دەگرێت بە سەر کامیۆنەکانیان و تەواوی بارەکان دادەگرین و کۆنتڕۆڵی دەکەن.

ئەنجوومەن و کۆمینەکانی عەفرین ئەو هاوکارییانەی کە دەگەیەنرێنە، هەرێمی شەهبا لە نێو هاووڵاتیانی عەفریندا بڵاو دەکەنەوە.

شەهبا بە دەگمەن و سەختى هاوکاریی پێدەگات، بەڵام گەل وخەباتکاران هەوڵ دەدەن هەرچۆنێک بووە هاوکاری بگەێننە ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە.

هاووڵاتییەکی عەفرینی بە ناوی نووری حەفتار کە لە عەفرین کۆچبەری شەهبا بووە، ئیستاکە بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ گەل لە هەرێمی شەهبا لە ناو کۆمینەکاندا خەبات دەکات ئاماژەی بەوە کرد، کە گەل پێویستی خێرای بە هاوکاری هەیە.

موستەفا موحەمە شۆفیری کامیۆنی کاروانی هاوکاری ڕێکخراوەی هاوکاری ڕۆژئاوا، کە هاوکاری هێناوەتە هەرێمی شەهبا، باس لەوە دەکات، هێزەکانی ڕژیمی سووریا ئاستەنگی و ڕێگری زۆر بۆ کاروانی هاوکارییەکان دروست دەکەن.

موستەفا وتی: هەفتەیەکە بەڕێوەم، باری کامیۆنەکەمیان هەمو داگرت و دوای پشکنین دووبارە بارم کردووەتەوە و ئەمڕۆ گەیشتومەتە عەفرین.

باوکی شۆڕش موستەفا کە لە بەشی هاوکاریەکاندا کاردەکات، باسی لەوەکرد، بەهۆی چەتەکانی تورکیا لە حەلەب کۆچبەری عەفرین بووە، بەڵام  بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین بە ناچار جارێکی دیکە کۆچ بکەین بەرەو شەهبا.

موستەفا وتی: من گەلێک زوڵم و زەحمەتیم دیوە لە لایەن ئەوانەوە، بەڵام لە گەل گەلەکەى خۆم لێرەم، ڕاستە ئیستاکە لە دۆخێکی زەحمەتدا ژیان دەکەین، بەڵام هیوادارام جاریکی دیکە عەفرین ڕزگار بکەین و بگەڕێنەوە بۆ عەفرین.

 ک.ش

ر.م