کۆبانێ بووه‌ته مۆزەخانەی بەرخۆدان و ئیرادەی گەل
لە مۆزەخانەی کۆبانێ بەرخۆدان و سەرکەوتنی ئیرادەی گەل دژبه داگیرکاری، نمایش ده‌كرێت.
لە مۆزەخانەی کۆبانێ بەرخۆدان و سەرکەوتنی ئیرادەی گەل دژبه داگیرکاری، نمایش ده‌كرێت.
چه‌ته‌كانی داعش له ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ. پاش به‌رخۆدانێكی مێژوویی له ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ داعش له كۆبانێ تێكشكێنرا و به به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و گه‌ل داستانی كۆبانێ سه‌ركه‌وت.
دوای زیاتر لە چوار مانگ لە بەرخۆدان و بەرگریکردن لەو شارە و ئازادکردنی، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی كۆبانێ بڕیاری دا بەشێكی رۆژهەڵاتی شارەکە بکرێتە مۆزەخانە. ئەو ناوچەیەی کە کراوەتە مۆزەخانە هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه قورسترین شه‌ڕی تێدا كراوه و سه‌دان شه‌ڕڤانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و شه‌ڕڤانانی ئه‌نته‌رناسیۆنال تیایدا گیانیان به‌ختكردووه.
ژمارەیەکی زۆری هونەرمەندان و نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەورووپا داوایان کردووە بە دروستكردنی پەیکەری شەهیدان و چەندین به‌رهه‌می هونه‌ری به‌شداری بكه‌ن له پێشخستنی مۆزه‌خانه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه گوزارشت له بەرخۆدانی کۆبانێ بكات.
محەمەد خەلیل ئەلاسۆ یەکێکە لەو کەسانەی کە بە درێژایی شەڕی کۆبانێ بەرخۆدانی کردووە و کچێکی بە ناوی هەولێر لە بەرخۆدانی کۆبانێ‌دا شەهید بووە. ناوبراو دەربارەی ئەم مۆزەخانەیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
دەربارەی ئامانجی دروستبوونی ئەم مۆزەخانەیە گوتی، «ئامانجمان لەم مۆزەخانەیە ئەوەیە کە نەوەکانی دوای خۆمان ئەم بەرخۆدانەیان لەبیر نەچێت کە چه‌نده قوربانی تێدا دراوه. ده‌مانه‌وێت ئێرە ببێتە شاهید لەسەر بەرخۆدانی گەله‌كه‌مان.»
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بە خوێنی شەهیدانمان ئەم بەرخۆدانەمان لە مێژوودا نووسی. هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم شوێنەش ئەوەیە کە زۆرینه‌ی شەڕ و به‌رخۆدانه‌كه لێرە ڕوویداوه.
دەربارەی خزمەتكردن و باشترکردنی ئەم مۆزەخانەیە، محه‌مه‌د خلیل گوتی، «ئەم شوێنە ڕێك‌وپێك ده‌كه‌ین و سیاجی بۆ دەکەین و ڕێکی دەخەین. شەهیدانمان لێرە خوێنیان ڕشتووە، ئێمه خاوه‌نداره‌تییان لێ دەکەین و پەیکەریان بۆ دروست ده‌كه‌ین.»
لە کۆتایشدا ناوبراو گوتی، هەموو جیهان بانگ دەکەین بۆ ئەم شوێنە تا شەهیدانمان لە بیر نەکرێن. کچ و کورێکی زۆرمان لێرە شەهیدبووه. ئێمەش لەسەر ڕێبازی ئەوان بەردەوام دەبین.
s.m