کەمئەندامانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ١ی ئایاریان پیرۆز کرد
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١ی ئایار رۆژی پشتیوانی و تێکۆشانی کرێکارانیان پیرۆز کرد.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١ی ئایار رۆژی پشتیوانی و تێکۆشانی کرێکارانیان پیرۆز کرد.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەى ١ی ئایارەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "١ی ئایار سیمبولی تێکۆشانێکە، کە رێزدارییە بۆ تێکۆشەرانی ئەو رێگایە.
١ی ئایار بووەتە بەهای مرۆڤایەتى و کۆمەڵگەى ئازاد، دادپەروەری، یەکسانی و ئاشتی.
بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دونیادا و بەهۆی دروستبوونی مەترسی بۆسەر مرۆڤایەتی، ئێمە ئەمساڵ ئەو جەژنە لە هەلومەرجی قورس و دژواردا پیرۆز دەکەین.
بەو بۆنەیەوە ئێمە بە رێزەوە یادی ئەو کەسانە بەرز رادەگرین، کە لە تێکۆشاندا قوربانییان داوە، شەهید و بریندار بوون".
کەمئەندامانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایانگەیاند، یەکگرتووانە خاوەنداری لەو ئامانجانە دەکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا بە ڕێزەوە سڵاو لە رەنجی ژنان لە ناو شۆڕشی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا کراوە، کە بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکى ئەخلاقی و تێکۆشەر لە گۆڕەپانەکانى شەڕ، هونەری و چاپەمەنیدا بە بەهێزییەوە کار و خەباتیان کردووە.
لە راگەیاندراوەکەدا ١ی ئایار لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی بەرێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کراوە.
ژ.ت