کەم ئەندامانی شەڕبەرەونوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێپێوانیان کرد

کەمئەندامانی سەنگەری دژی داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی هەڕەشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، بەرەو نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێپێوانیان کرد.

لە شاری قامیشلۆ، سەدان کەمئەندام و بریندار لە یاریگەی ١٢ی ئازار گردبوونەوە

بریندارەکانی شەڕ هەڕەشە داگیرکارییەکانیان لە خاکەکەیان شەرمەزار کرد، کە بە جەستەی خۆیان ئەو خاکەیان لە دەست چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.

دواتر بەرەو نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا نووسراوی "ئێمە پارێزەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاین"یان بەرز کردەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمی "پارچەیەکی جەستەی خۆمان بەخشی" بەدەنگی بەرز وترایەوە.

پێدەچێت لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی چاپەمەنی بڵاو بکرێتەوە.