گەردەلوولی جەزیرە: ١٦ گوند ڕزگارکران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە،ئاشکرای کرد کە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە دا شەڕڤانان ١٦ گوندیان ڕزگار کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە،ئاشکرای کرد کە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە دا شەڕڤانان ١٦ گوندیان ڕزگار کردووە.
دەربارەی دواین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە نوێترین زانیاریی بڵاوکردەوە.
یەپەگە ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە کە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە دەستیپێکردبوو، بەهەموو هێزییەوە بۆ ڕزگارکردنی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەکانی دێرەزۆر و هەرێمەکانی سەر سنوور بەردەوامیی هەیە.
یەپەگە ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی کە شارۆچکەکانی دشیشا و تۆمین و بەدەیان گوند ڕزگارکران، ئێستاش شەڕڤانان لە سێ لایەنەوە لەسەر باشوری سنوورەکەوە بەرەو پێش دەچن، کە دەکاتە نزیک شارۆچکەکانی سوور و مەرگەدا، لەو پێشڕەوییانەدا شەڕڤانان گورزی کوشندەیان لە چەتەکانی داعش و پێگەکانیان داوە.
یەپەگە ئاشکراشیکردووە، کە لە شەڕی هەفتەی ڕابردوودا، ١٦ گوند لەدەست چەتەکان ڕزگار کراون و دەستبەسەر چەندین جۆری چەکدا گیراوە.
ک-ش