گرووپی دووه‌می هێزه‌كانی سوپای سووریا گه‌یشتنه عه‌فرین
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گروپێكی دیكه‌ی سه‌ربازانی سوپای سووریا گه‌یشتنه عه‌فرین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گروپێكی دیكه‌ی سه‌ربازانی سوپای سووریا گه‌یشتنه عه‌فرین.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و سوپای سووریا كراوه، گروپێكی دیكه‌ی سه‌ربازانی سوپای سووریا گه‌یشتنه عه‌فرین.
دوێنێ له كاتی هاتنی گرووپی یه‌كه‌می هێزه‌كانی سوپای سووریا، به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر ٢ سه‌ربازی سووریا كوژران و ٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له دوای هێرشه‌كه رایگه‌یاند: «ئه‌و هێزانه‌ی هێرشمان كردوونه‌ته‌سه‌ر كشاونه‌ته‌وه.» به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای سووریا ئه‌مڕۆ له به‌ره‌كانی عه‌فرینه‌وه به لێدوانێك بانگه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانیان به‌درۆخسته‌وه.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌په‌گه و سوپای سووریا، هه‌ردوولا پێكه‌وه له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی توركیا له عه‌فرین ده‌وه‌ستنه‌وه.
ش. م