له شاری باب-ی باكووری سووریا كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه داگیركراوه، گه‌ل هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ. ڕاگه‌یه‌نرا كه چه‌ته‌كانی توركیا به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژییان له گه‌ل كردووه و چه‌ندین كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا ڕۆژی ٥ی ئایار\١٥ی بانه‌مه‌ڕ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی باب و له پزیشكه‌كانیان داوه. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه گه‌لی باب به درووشمی «باب وه‌ڵاتی ئێمه‌یه، با سه‌ربازانی توركیا له سووریا بچنه ده‌ره‌وه» ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و ڕژاونه‌ته مه‌یدانه‌كان.
سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش به‌ناو خۆپیشانده‌ران كه‌وتن و ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له هاوڵاتیانی سیڤیل كردووه.
له هێرشی یه‌كه‌م ٦ كه‌س كوژران
دانیشتوانی باب له ڕۆژی ٦ی ئایار\١٦ی بانه‌مه‌ڕ-یش ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. گه‌ل داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه ڕێگری له هێرشه‌كان بكه‌ن و سوپای توركیا له سووریا ببه‌نه ده‌ره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا له خۆپیشانی دوێنێشدا به هه‌مان شێوه هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌ل و لایه‌نی كه‌م به‌هۆیه‌وه ٦ كه‌س كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ربازانی سوپای توركیا ناهێڵن گه‌ل به‌مه‌به‌ستی ته‌داویكردن، برینداره‌كان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شاری باب. ڕاپه‌ڕینی گه‌ل له شاری باب تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
s.m