گه‌لی عه‌فرین له كه‌مپی به‌رخۆدان ڕۆژبوونی ئۆجالانی پیرۆز كرد
له كه‌مپی به‌رخۆدان-ی كانتۆنی شه‌هبا كه ئاواره‌كانی عه‌فرینی لێ ده‌مێننه‌وه، ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز كرا.
له كه‌مپی به‌رخۆدان-ی كانتۆنی شه‌هبا كه ئاواره‌كانی عه‌فرینی لێ ده‌مێننه‌وه، ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز كرا.
ڕۆژبوونی ئۆجالان له كه‌مپی به‌رخۆدان-ی كانتۆنی شه‌هبا كه ئاواره‌كانی عه‌فرینی تێدا ده‌مێننه‌وه، پیرۆز كرا. گه‌لی عه‌فرین كه له دوای داگیركردنی هه‌رێمه‌كه‌یان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ناچاربوون ڕوو له كانتۆنی شه‌هبا بكه‌ن و له‌وێ درێژه به به‌رخۆدانیان بده‌ن، ئه‌مڕۆ وتیان «بێ سه‌رۆك ژیان نابێت»، «بژی به‌رخۆدانی سه‌رۆك ئاپۆ» و «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین».
سوره‌یا حه‌به‌ش، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سڵاوی به‌رخۆدانی ئاراسته‌ی ئیمڕاڵی كرد.
«لێره، له ده‌روازه‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین، هه‌زاران سڵاو بۆ دوڕگه‌ی ئیمڕاڵی ده‌نێرین. سه‌رۆكی من، ڕۆژبوونت پیرۆز بێت. ئێمه لێره به‌رخۆدان ده‌كه‌ین سه‌رۆكی من. هه‌تا یه‌ك ئاپۆیی بمێنێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌م به‌رخۆدانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ بوویه هه‌ناسه بۆ ئێمه. هه‌تا ئێمه ئه‌و هه‌ناسه‌یه بده‌ین و وه‌رگرین، هاوشێوه‌ی به‌رخۆدانی تۆ له ئیمڕاڵی، ئێمه‌ش به‌رخۆدان ده‌كه‌ین.»
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، ڕۆژهه‌ڵات عارف ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ستار له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان به فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان ژیاونه‌ته‌وه و به‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش تا سه‌رفرازی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
ڕهاب جه‌بۆ، به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی شه‌هبا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: گه‌لانی هه‌رێمه‌كه به فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان ژیانێكی نوێیان بونیاد ناوه و ده‌یپارێزن.
عه‌بدۆ جیلۆ به نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی پاراستنی كانتۆنی عه‌فرین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: هێرشی سه‌ر عه‌فرین، به‌رده‌وامیدانه به پیلانگێڕی سه‌ر ئۆجالان. به‌رخۆدانی ئێمه به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانان هه‌موو ڕۆژێك چالاكی ده‌كه‌ن. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا په‌شیمان ده‌كه‌ینه‌وه له هاتنی بۆ عه‌فرین، به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێمه‌ش پێكه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه عه‌فرین.
s.m