گه‌لی عه‌فرین ١٧ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی به‌خاك سپارد
هه‌زاران هاوڵاتیی عه‌فرین ته‌رمی ١٧ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینیان به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار له شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌خاك سپارد.
هه‌زاران هاوڵاتیی عه‌فرین ته‌رمی ١٧ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینیان به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار له شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌خاك سپارد.
هه‌زاران هاوڵاتیی شاری عه‌فرین له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین ته‌رمی ١٧ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینیان وه‌رگرته‌وه. دواتر به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و وێنه‌ی شه‌هیدان به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌ڕێكه‌وتن.
له شههیدگه، مه‌ڕاسیمه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ئازادیی ده‌ستی پێكرد، دواتریش مه‌ڕاسیمی سه‌ربازیی شه‌ڕڤانان ئه‌نجامدرا.
له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ١٧ شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین، شاهین جوودی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتیی لاوانی ڕۆژئاوا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: ئه‌و پیلانگێڕییانه‌ی له دژی ئێمه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، بۆ داگیركردنی عه‌فرینن. له سایه‌ی یه‌كگرتوویی هاوڵاتیان و په‌یوه‌ستبوونیان به خاكی خۆیان، هه‌موو پیلانگێڕییه‌كان تێكده‌شكێنرێن.
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین وته له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان پێشكه‌ش كران. به‌ڵێنی درێژه‌دان به تێكۆشان و ڕێبازی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، ته‌رمی شه‌هیدان به درووشمه‌كانی «شه‌هید نامرن» و «بژی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» و به تیلیلی دایكان به‌خاك سپێردران.
s.m