گه‌لی قامیشلۆ: ئێمه لێره‌ین و به‌رخۆدان ده‌كه‌ین
گه‌لی قامیشلۆ له دژی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێرێ ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌و هێرشانه ئه‌وه‌یه له واری خۆمان ده‌رمان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز به‌و ئامانجه ناگه‌ن.
گه‌لی قامیشلۆ له دژی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێرێ ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌و هێرشانه ئه‌وه‌یه له واری خۆمان ده‌رمان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز به‌و ئامانجه ناگه‌ن.
ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان له چواڕیانی سۆنی له شاری قامیشلۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست نه‌دا به‌ڵام زیانی ماددی به دوكان و باڵه‌خانه‌كانی شوێنی ڕووداوه‌كه گه‌یشت.
ئه‌ندامانی كۆمینی شه‌هید ڕێدوور له گه‌ڕه‌كی قودوربهك دوای ته‌قینه‌وه‌كه ماڵه‌كانیان نۆژه‌ن كرده‌وه و گوتیان، «به‌م هێرشانه ناتوانن بمانترسێنن. ئێمه ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین.»
«ناتوانن ئێمه له قامیشلۆ ده‌ركه‌ن»
ساڵیحه قاسم كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیان به ماڵه‌كه‌ی گه‌یشتووه گوتی، «بۆچی وه‌ها به ته‌قینه‌وه دێنه به‌رانبه‌رمان. ئه‌گه‌ر هێزیان هه‌یه با بێنه مه‌یدان و شه‌ڕ بكه‌ن. له‌پێناو خاكه‌كه‌مان، شاره‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ئێمه ئاماده‌ین. تیمه‌كانی ئاسایش ئه‌و ئاگره‌یان كوژانده‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتبوویه‌وه و ده‌یان جار هاتن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه. هه‌ڤاڵان ئێمه‌یان ته‌نیا نه‌كرد و هه‌میشه له‌گه‌ڵمان بوون.»
«ئێمه ده‌زانین ده‌یانه‌وێت له ڕێی ئه‌و هێرشانه وه‌ها بكه‌ن ئێمه ئاواره بین و ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رده‌ین. به‌ڵام هه‌رگیز ئێمه ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین. خاكی قامیشلۆ ڕۆح و گیانی ئێمه‌یه. ئه‌وان ناتوانن ئێمه له قامیشلۆ ده‌ربكه‌ن.»
«هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێن به‌رخۆدان ده‌كه‌ین»
شه‌میران ئه‌مین حوسێن كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بیستووه چووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه گوتی، «ئامانجی ئه‌و هێرشانه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌رمان بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه ناڕۆین. ئێمه وه‌ك كورد هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێن ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان بكه‌ن دهغڵودانمان ده‌سووتێنن و ئاژه‌ڵه‌كانمان ده‌كوژن. پێیان وایه ده‌توانن كوردان له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز ته‌واو نابین. ئێمه شانازی به كوردبوونی خۆمان ده‌كه‌ین.»
«ئاگریان له ده‌غڵی ئێمه به‌ردا و ئاژه‌ڵه‌كانیان ژه‌هرخوارد كرد»
سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مین حسێ كه زیان به ماڵه‌كه‌ی گه‌یشتووه گوتی، «ئه‌وانه‌ی ئاگریان له ده‌غڵی ئێمه به‌رداوه و ئاژه‌ڵه‌كانی ئێمه‌یان ژه‌هرخوارد كردووه، چی‌یان له ئێمه ده‌وێت؟ ئێمه ده‌ڵێین، ئیدی به‌سه! ئێمه هیچ زیانمان بۆ كه‌س نه‌بووه، مرۆڤی خاوه‌ن ویژدانین. ئه‌وانن كه چه‌ندین ساڵه زیان به ئێمه ده‌گه‌ینن.»
«گه‌له‌كه‌مان تامی ئازادی كردووه»
شێرزاد برایم یه‌كێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له ماڵ بووه گوتی، «ئێمه نامۆ نین به‌م ڕووداوانه. له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه ئه‌وه ٧ ساڵه زۆر جار هێرشی وایان كرد. دیاره كۆتایی داعش هات و هه‌وڵه‌كانیان بۆ سووتاندنی ده‌غڵودانی خه‌ڵكه. ئیدی ناتوانن گه‌له‌كه‌مان بترسێنن، چونكه گه‌ل ئیدی تامی ئازادی كردووه و بۆ پاراستنی چی پێویست بێت ده‌یكات. دوای ئه‌و هه‌موو قوربانییانه‌ی داویه‌تی، گه‌ل مافه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت.»
s.m