گوندەکانی گرێ سپی تۆپباران کران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەردۆغان جارێکی دیکە بە ئۆبوس و هاوەن گوندەکانی گرێ سپییان تۆپباران کرد.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەک گوندەکانی لەقلەق و زەنۆبیا و کەفیفا و برزناری سەر بە ناوچەی گرێ سپی بە سەختی تۆپباران کران.

لە بارەی وردەکارییەکانی تۆپبارانەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

ز.ش