گیان لەدەستدانی دوو منداڵ لە کەمپی بەرخۆدان-ی عەفرین
گەرمای هەوا و زۆربوونی نەخۆشی بووە هۆی گیان لەدەسەتدانی دوو منداڵی عەفرینی کە لە کامپی بەرخۆدان لە شەهبا نیشتەجێ ببوون.
گەرمای هەوا و زۆربوونی نەخۆشی بووە هۆی گیان لەدەسەتدانی دوو منداڵی عەفرینی کە لە کامپی بەرخۆدان لە شەهبا نیشتەجێ ببوون.
ئەمڕلە کەمپی بەرخۆدان دوو منداڵی شیرە خۆرە کە تەمەنیان ١٥ ڕۆژ و یەک ساڵان بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە کەمپی بەرخۆدان-ی ئاوارەکانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا، گیانیان لەدەستدا.
خەدەر ئەبدۆی تەمەن ١٥ ڕۆژان و بەیرەم فێسەل دادا-ی تەمەن یەک ساڵ، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی مانگی سووری کورد بۆ ڕزگارکردنیان، گیانیان لەدەستدا.
لەو بارەیەوە ئەمجەد قەنبەر، ئەندامی مانگی سووری کورد دەڵێت: حەیدەر ئەبدۆیان هێنایە ناوەندی مانگی سوور، بەڵام نەماتوانی هیچی بۆ بکەین و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرینی عەفرینمان کرد، لە ڕێگای نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا، فێسەل داداش کە دووچاری نەخۆشی سەحایە ببوو، گیانی لەدەستدا.
قەنبەر هەروەها بانگەوازیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد، کە هاوکاریی هاوڵاتیان بکەن و تەندروستییان بپارێزن.
کەمپی بەرخۆدان لە کانتۆنی شەهبای ڕۆژئاوای کوردستان،کە بەسەدان بنەماڵەی ئاوارە عەفرینییەکانی تێدا نیشتەجێن و لەدۆخێکی سەختدا ژیان بەسەردەبەن.
ک-ش