گەلی عەفرین وشەهبا پێکەوە نەورۆز پیرۆز دەکەن
بە هەزاران هاووڵاتی عەفرین کە بەهۆی هێرشی داگیرکارانەی تورکیا کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بونە، لە شەهبا نەورۆز پیرۆز دەکەن.
بە هەزاران هاووڵاتی عەفرین کە بەهۆی هێرشی داگیرکارانەی تورکیا کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بونە، لە شەهبا نەورۆز پیرۆز دەکەن.
چالاکی نەورۆز لە گوندی فافینێ-ی شەهبا ئەنجام دەدرێت وهاووڵاتیانی عەفرین بەرەو ئەو گوندە دەڕۆن.
لە بەردەم ماڵی ژن-ی گوندی فافینێ-ی شەهبا بە هەزاران هاووڵاتی کۆبونەتەوە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرین.
و بە دروشمی بژی بەرخۆدانی عەفرین قڕکردنی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لە مەراسیمەکەدا پەیامی گرنگ بدرێت.
ک-ش