گەنجانی گرێسپی: ڕێگە بە داگیرکاری نادەین
گەنجانی عەرهب، کورد و ئەرمەنی لە گرێسپی ڕایانگەیاند، لە دژی هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئامادەکارییان کردووە و ڕێگە بە داگیرکاری نادەن.
گەنجانی عەرهب، کورد و ئەرمەنی لە گرێسپی ڕایانگەیاند، لە دژی هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئامادەکارییان کردووە و ڕێگە بە داگیرکاری نادەن.
هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک كه بەناوی دروستكردنی «ناوچهی ئارام» دەیەوێت ڕۆژاڤا\باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیر بکات بهردهوامن. ههروهها گەلانی ناوچهكهش بهردهوامن له ئامادهكاری لە دژی ئەگەری هێرشکردن.
لە گرێسپی کە دەوڵەتی تورک هێزە سەربازییەکانی لەسهر سنورەکەی زیاد کردووە، گەلانی ناوچهكه ڕۆژانە لەژێر چادردا چالاکیی قەڵغانی مرۆیی بەڕێوەدەبەن.
گەنجانی کورد، عەرەب، ئەرمەن و تورکمانهكانی گرێسپی ڕایانگەیاند، ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک هەرگیز قەبوڵ ناکەن و هەتا کۆتایی لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن. گهنجان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و گوتیان، تورکیا دەیەوێت دووبەرەکی بخاتە نێو گەلان، بەو شێوەیەش هەندێک شتی دەستبکەوێت، بەڵام ئێمه لە دژی داگیرکاریی یهكین.
«ڕێگە بە داگیرکاریی نادەین»
كۆكهب مەرجیان كه گەنجێکی ئەرمەنییە لە گرێسپی گوتی، پێشتر کاتێک شارەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیر کرا، پێش هەموویان ئەرمەنییەکانی ناوچەکە ئازاری قورسیان چەشت و نەیاندەتوانی بچنە دێرەکانیان.
گوتیشی، «جاران زوڵمێکی زۆرمان لێ دەکرا. بەڵام ئەم ساڵانەی دوایی لە ئارامیداین. ئێستا دەوڵەتی تورک هەڕەشەی داگیرکارییمان لێ دەکات. هیچکات داگیرکاری قەبوڵ ناکەین و لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین. ڕێگە بە داگیرکاری نادەین.»
«لە دژی داگیرکاری یهكین»
نۆفە حاجی كه ژنێکی گەنجی عەرەبی گرێسپییه، ئاماژەی بەوە کرد، لە دژی داگیرکاری به هەموو شێوهیهک ئامادەکارییان کردووە. گوتی، «گەلانی ناوچەکە لەم دەڤەرەدا بەرخۆدان دەکەن. ئەردۆغان دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات، ئێمەش لە دژی ئەوە چالاکیی قەڵغانی مرۆیی ئهنجام دهدهین. ڕێگە نادەین جارێکی دیکە خاکمان داگیر بکرێت. پێش هەموویان ئێمەی ژنان، خاکمان، نامووس و شارەکەمان دەپارێزین. پێش هەموویان ژنانی گەنج و هەموو گەنجان لە دژی داگیرکاری ئامادەکاریی خۆیان دەکەن. داگیرکاری قەبوڵ ناکەین. تورکیا لەو ناوچەیە دەیەوێت دووبەرەکی بخاتە نێوانمان و شتێک لەوە بەدەست بهێنێت، بەڵام ئێمە هەمووان لە دژی داگیرکاری یەکین.»
«داگیرکاری قەبوڵ ناکەین»
فەرحان مستەفا گەنجێکی کوردی خەڵکی گرێسپی هێمای بۆ ئهوه كرد كه ئەوان داگیرکاری قەبوڵ ناکەن و لە دژی دهوهستنهوه. گوتی، «دەوڵەتی تورک لە هەلێک دەگەڕێت بۆ داگیرکردنی خاکەکەمان. بەڵام ئێمە داگیرکاری قەبوڵ ناکەین. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەنێوان گەلانی ناوچەکە شەڕ دروست بکات و ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە لەناو ببات. دەیەوێت زهنیەتی تاكهكهسی بسەپێنێت. بەڵام ئێمه وهک گەنجانی گەلانی ناوچەکە هەرگیز داگیرکاریی دەوڵەتی تورک قەبوڵ ناکەین و هەتا کۆتایی لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین.»
s.m