گەیشتنی ژمارەیەک برینداری سەرێکانی بۆ نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ

ژمارەیەک برینداری سەرێ کانی لە ڕێگەی مانگی سووری کوردیی و مانگی سووری نێودەوڵەتییەوە لە نەخۆشخانەی سەرێ کانییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی سەرێکانی.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردەوە، وێڕای مەترسی و بۆمبارانی سوپای تورک و چەتەکانی، ئۆتۆمبیلەکانی ئەمبۆلانسی مانگی سووری کوردی و مانگی سووری نێودەوڵەتی گەیشتنە نەخۆشخانەی سەرێکانی و بریندارەکانیان گواستەوە بۆ قامیشلۆ.

ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی ئەمبۆلانسی مانگی سووری کوردی و مانگی سووری نێودەوڵەتی کە ژمارەیەک برینداریان هەڵگرتبوو، لە شارۆچکەی سەرێکانی گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ، ئەو بریندارانە لە نەخۆشخانەی سەرێکانی گەمارۆ درابوون و نەیاندەهێشت کارمەندانی تەندروستی بچنە ناو شارەکە و نەخۆشخانەی شارەکە.

پرۆسەی گواستنەوەی بریندارەکان دوای هەوڵ و کۆششی خەڵکی کانتۆنی جزیرە هات کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا کاروان کاروان ڕوویان کردە سەرێکانی و بوونە ئامانجی سوپای تورکیش.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەی سەرێکانی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ زیاتر لە ٣٠ بریندار و ٤ شەهید بوون.