یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ته‌ندرووستی له ڕۆژاڤا ساز كرا
له كانتۆنی قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پسپۆڕیی نه‌خۆشی و نۆژداریی دڵ ده‌ستی پێكرد.
له كانتۆنی قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پسپۆڕیی نه‌خۆشی و نۆژداریی دڵ ده‌ستی پێكرد.
به به‌شداریی سه‌دان پزیشكی دڵ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و به میوانداری پزیشكان زه‌ینه‌ب بینیجی له دانمارك، ئیڤان ئۆسێ و سه‌لام حوسێن له هه‌ولێر و خوێندكارانی ئه‌كادێمیای ته‌ندرووستیی ڕۆژاڤا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پسپۆڕیی نه‌خۆشی و نۆژداریی دڵ ده‌ستی پێكرد.
دكتۆر جوان مسته‌فا گوته‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێشكه‌ش كرد و به‌خێرهاتنی هه‌موو پزیشك و میوانانی كرد. گوتی، «سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی پسپۆڕی له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌دا، ده‌ریده‌خات كه له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوو تێكۆشانێكی زۆر گه‌وره كراوه.»
دواتر ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیی دڵ دكتۆر زه‌ینه‌ب بینیجی، دكتۆر عه‌لی و دكتۆر ئه‌كره‌م ڕۆسته‌م سه‌میناریان پێشكه‌ش كرد. بڕیاره له كۆنگره‌كه‌دا ١٣ سه‌مینار ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشیی دڵ له لایه‌ن پزیشكان و خوێندكارانی ئه‌كادیمیای ته‌ندرووستیی ڕۆژاڤا پێشكه‌ش بكرێن.
كۆنگره‌كه به سه‌مینار و گفتوگۆ به‌رده‌وامه.
s.m