یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی حه‌له‌ب ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
فه‌رمانداری یه‌په‌گه له حه‌له‌ب ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداری یه‌په‌گه له حه‌له‌ب ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له حه‌له‌ب، ده‌رباره‌ی چوونی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
«ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه، له ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرینه‌وه تا ئێستا به‌پێی به‌رپرسیاره‌تیی خۆمان مامه‌ڵه‌مان كردووه. له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌شداریمان كرد له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م. له دژی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه كه جیهان له به‌رانبه‌ریدا بێده‌نگه، وه‌كوو هێزه‌كانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له حه‌له‌ب چووینه عه‌فرین و له پاراستنی خاكدا به‌شداریمان كرد. به‌و هۆیه‌وه هێزه‌كانی ڕژێم چوونه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.»
S.M