یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی ئاشكرا كرد كه خۆی فیدا كرد
فه‌رمانداره‌تیی یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی ئاشكرا كرد كه دوێنێ له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدابوو.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی ئاشكرا كرد كه دوێنێ له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدابوو.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له عه‌فرین، ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی كه له ناوچه‌ی جندرێس دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هه‌روه‌ك چۆن له به‌رخۆدانی كۆبانێدا ئارین میركان و له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین هاوڕێكه‌یان ئا‌ڤێستا خابوور به چالاكیی خۆیان بوونه ڕۆحی سه‌ركه‌وتن، هه‌ڤاڵ ئیلان كۆبانێ-ش بوو به هاوڕێبازی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: هاوڕێمان ئیلان كۆبانێ جارێكی دیكه سه‌لماندی كه ڕۆحی ئازادی، به‌بیر و باوه‌ڕ وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر دوژمن، هێڵی سه‌ركه‌وتنه. هاوڕێی ئێمه ئیلان، به‌م چالاكییه فیداییه‌ی خۆی گوزارشتی له ڕۆحی كاته‌كه و ڕۆحی سه‌رده‌م كرد. ئێمه له‌سه‌ر ڕێبازی هه‌ڤاڵ ئیلان سه‌رده‌كه‌وین و داگیركاریی فاشیزمی تورك تێكده‌شكێنین.
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: ئیلان كۆبانێ
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د ئه‌لوه‌لۆ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: چالاكیی فیدایی له جندرێس - ٨ی مارسی ٢٠١٨
s.m