یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٢ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٢ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له كات و شوێنی جیاوان له ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٢ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له كات و شوێنی جیاوان له ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ١٢ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ شه‌هید بوون. له‌نێو شه‌هیده‌كاندا دوو شه‌ڕڤانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
گه‌له‌كه‌مان به درێژایی مێژوو له دژی هه‌موو جۆره هێرش و داگیركارییه‌كانی دوژمن به‌رانبه‌ر خاكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به هه‌ڵوێستێكی خۆڕاگرانه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام دراون، گه‌له‌كه‌شمان به یه‌كبوون زیاتر ڕۆحی به‌رخۆدانی هاوبه‌شی بونیاد ناوه و له‌پێناو پاراستنی هه‌بوونی خۆی شه‌ڕی مان و نه‌مانی كردووه. یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه‌ش ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش بوو له هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا. كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به په‌یوه‌ستبوونیان به ئازادی كه خۆیان به گه‌له‌كه‌یان به‌خشیوه، به‌شدارییان له شه‌ڕی به‌رخۆدان كردووه و سه‌لماندوویانه كه دوژمنه داگیركه‌ره‌كان هه‌رگیز به ئامانجه‌كانیان ناگه‌ن. له‌م چێوه‌یه‌دا ئێمه وه‌ك یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٢ هاوڕێمان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له كات و شوێنی جیاوازدا ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا شه‌هید بوون.
له كه‌سایه‌تیی ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ماندا یادی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: به‌ختیار قۆسه‌ر
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د چلگن
ناوی دایك: زینێ
ناوی باوك: مه‌تین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: گرێسپی\گوندی مشهرهف - ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥
***
ناسناو: چیا بڵند
ناو و پاشناو: بوله‌ند ئاچل
ناوی دایك: عادله
ناوی باوك: نه‌زیر
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: تل ته‌مه‌ر - ١٤ی ته‌مووزی ٢٠١٤
***
ناسناو: ده‌وران جۆله‌مێرگ
ناو و پاشناو: فازڵ بۆر
ناوی دایك: سازیه
ناوی باوك: حاجی
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانێ - ٨ی ته‌مووزی ٢٠١٤
***
ناسناو: دڵگه‌ش ئه‌ردال
ناو و پاشناو: ئایهان ئارگا
ناوی دایك: تور‌كان
ناوی باوك: جه‌وده‌ت
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانێ - ٣٠ی ته‌مووزی ٢٠١٤
***
ناسناو: عه‌گید ئادیامان
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د سۆزهری
ناوی دایك: ئایته‌ن
ناوی باوك: سابت
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانێ - ٣٠ی ته‌مووزی ٢٠١٤
***
ناسناو: عه‌گید عه‌فرین
ناو و پاشناو: عه‌گید عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه - ٢٧ی ئاداری ٢٠١٤
***
ناسناو: هێمن هۆزان
ناو و پاشناو: هێمن ئاتهشباز
ناوی دایك: فاتمه
ناوی باوك غه‌فوور
شوێنی له‌دایكبوون: مه‌هاباد (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه - ٢٦ی ته‌مووزی ٢٠١٤
***
ناسناو: كهنداڵ كۆچه‌ر
ناو و پاشناو: یوسف چاغلی
ناوی دایك: هولیا
ناوی باوك: محه‌مه‌د
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانێ - ٣٠ی ته‌مووزی ٢٠١٤
***
ناسناو: سه‌فقان عه‌فرین
ناو و پاشناو: خاشتر بیلال
ناوی دایك: ئایشه
ناوی باوك: ڕه‌سووڵ
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانێ - ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥
***
ناسناو: سیدار ئامه‌د
ناو و پاشناو: سه‌یدخان پۆڵات
ناوی دایك: مهكیه
ناوی باوك: عیزه‌ت
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانێ - ٣٠ی ته‌مووزی ٢٠١٤
***
ناسناو: سیپان ئامه‌د
ناو و پاشناو: فه‌رمان توغرول
ناوی دایك: ئه‌مینه
ناوی باوك: فه‌رید
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: گرێسپی\گوندی مشهرهف - ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥
***
ناسناو: زاگرۆس بێریتان
ناو و پاشناو: شه‌مسه‌دین ده‌لایی میلان
ناوی دایك: گوڵیزهر
ناوی باوك: ئیسماعیل
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: قامیشلۆ\گوندی تل حه‌مدی - ٢٠ی ته‌مووزی ٢٠١٤
s.m