یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٨ شه‌هیدی ٢٠١٤ی ڕاگه‌یاند
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٨ شه‌ڕڤانی ڕاگه‌یاند كه ساڵی ٢٠١٤ له سه‌رێكانی شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٨ شه‌ڕڤانی ڕاگه‌یاند كه ساڵی ٢٠١٤ له سه‌رێكانی شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ١٨ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌ی ڕاگه‌یاند كه ساڵی ٢٠١٤ له ناوچه‌ی سه‌رێكانیی ڕۆژئاوای كوردستان شه‌هید بوون. یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «بێگومان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌م میراته گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن شه‌هیدانی ئێمه‌ن. ئه‌وان به قاره‌مانه‌تیی خۆیان له تێكۆشانی ئازادی‌دا به‌های به‌رزیان ئافراندووه.»
ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
گه‌له‌كه‌مان له تێكۆشانی ماوه‌درێژی خۆیدا، له ڕۆژئاوای وه‌ڵات له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی ئازاد و دیموكرات زۆر قاره‌مانی پێگه‌یاندووه و به ڕه‌نجی ئه‌و قاره‌مانانه زۆر ده‌ستكه‌وتی بێ وێنه‌ی ئافراندووه. له سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕۆژاڤاوه تا ئێستا، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له كه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه ڕوویان له ڕۆژاڤا كردووه، له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌و دوژمنانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت گه‌ل ته‌سلیم بگرن و له‌ناوی ببه‌ن، تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان كردووه و گیانی خۆیان فیدا كردووه. عهگیدهكان كه له‌پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌یان و سه‌ركه‌وتنی دۆزه‌كه‌یان گیانی خۆیان به‌خشی، سه‌لماندیان كه ئه‌م تێكۆشانه چه‌نده واتای گه‌وره‌ی هه‌یه. بێگومان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌م میراته گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن كه شۆڕشه‌كه‌مان له مێژوودا ده‌هێڵنه‌وه، شه‌هیدانی ئێمه‌ن. ئه‌وانه‌ی به قاره‌مانه‌تیی خۆیان له تێكۆشانی ئازادیماندا به‌های به‌رزیان ئافراندووه. له‌م چێوه‌یه‌دا ئێمه ناسنامه‌ی ١٨ هاوڕێی خۆمان به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له مانگی ئایاری ٢٠١٤ له پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ داعش له ناوچه‌ی سه‌رێكانی شه‌هید بوون.
له كه‌سایه‌تیی ١٨ هاوڕێی خۆماندا، به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: عاكیف كۆچه‌ر
ناو و پاشناو: سه‌عید تورك ئۆغلوو
ناوی دایك: هه‌دیه
ناوی باوك: حه‌مید
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ئامه‌د شۆڕش
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د ئۆزایدن
ناوی دایك: فلیز
ناوی باوك: عومه‌ر
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ئارمانج ئازادی
ناو و پاشناو: نادر مفاخری
ناوی دایك: خه‌دیجه
ناوی باوك: محه‌مه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: سنه (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: به‌درا باگۆك
ناو و پاشناو: ئیبراهیم كایا
ناوی دایك: گه‌زار
ناوی باوك: عێزه‌دین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: به‌رفین ڕۆژدا ڕۆژهه‌ڵات
ناو و پاشناو: به‌یاز حوسێن
ناوی دایك: نازدار
ناوی باوك: خورشید
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌ڵماس (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ده‌رسیم دیره‌ن
ناو و پاشناو: شاهین ئیمرهن
ناوی دایك: خاتوون
ناوی باوك: مه‌حموود
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ئه‌ردال ئامه‌د
ناو و پاشناو: ڕه‌جه‌ب ئۆزبه‌ك
ناوی دایك: وه‌سیله
ناوی باوك: زه‌ینه‌ڵ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: فه‌رهاد جۆله‌مێڕگ
ناو و پاشناو: ڕه‌جه‌ب یاڵچن
ناوی دایك: عادیله
ناوی باوك: زكری
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ماهیر كهسیپ
ناو و پاشناو: جهڤزهت كلچ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناوڵ مه‌روان ئامه‌د
ناو و پاشناو: مه‌روان ئامه‌د
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ئۆزگور باران
ناو و پاشناو: ئه‌نگین پامووك
ناوی دایك: ئاكینه
ناوی باوك: یوسف
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه - ٢٠ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ڕزگار شاهین
ناو و پاشناو: ڕه‌جه‌ب
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: ڕۆژبین باوه‌ڕ
ناو و پاشناو: له‌یلا شاهین
ناوی دایك: عادیله
ناوی باوك: بۆزكورت
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: سه‌فقان برووسك
ناو و پاشناو: سه‌بری ئایتور
ناوی دایك: زه‌ینه‌ب
ناوی باوك: حه‌سه‌ن
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: سه‌رحه‌د سه‌رهڵدان
ناو و پاشناو: عه‌بدولمه‌جید پارلتی
ناوی دایك: غوربه‌ت
ناوی باوك: ڕه‌مه‌زان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: سه‌ید ڕه‌زا ئامه‌د
ناو و پاشناو: عه‌بدولره‌حیم تان
ناوی دایك: حه‌لیمه
ناوی باوك: باقی
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: وه‌دات ئه‌له‌ند
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د سادقی
ناوی دایك: مه‌نسووره
ناوی باوك: عه‌زیز
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌ڵماس (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
***
ناسناو: زه‌رده‌شت ڕزگار كۆچه‌ر
ناو و پاشناو: نیزامه‌دین یڵدز
ناوی دایك: مریه‌م
ناوی باوك: مسبهح
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی\گوندی ڕاویا - ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤
s.m