یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان له‌ ڕاجۆ تێكشكاند؛ ٧ سه‌رباز كوژران

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ریان له‌ گوندی گه‌وادا-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ تێكشكاند. به‌و هۆیه‌وه‌ ٧ چه‌ته‌ و سه‌رباز كوژران.

له‌ ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین گورزێكی كوشنده‌ له‌ سوپای داگیركه‌ر درا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی هێزه‌كانی داگیركه‌ریان به‌ ٧ سه‌رنشینه‌وه‌ تێكشكاند.

له‌ شه‌ڕی دوێنێی ناوچه‌ی ڕاجۆ له‌ گوندی بیلیلكا ده‌یان سه‌رباز كوژران.

 

s.m