یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ٢ شه‌ڕڤانی برینداریان له ده‌ستی داگیركه‌ران ڕزگار كرد
فه‌رمانداره‌تیی یه‌په‌ژه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد ٢ شه‌ڕڤانی بریندار كه بێسه‌روشوێن بووبوون، به‌برینداری له ده‌ستی داگیركه‌ران ڕزگار كراون.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌په‌ژه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد ٢ شه‌ڕڤانی بریندار كه بێسه‌روشوێن بووبوون، به‌برینداری له ده‌ستی داگیركه‌ران ڕزگار كراون.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد ٢ شه‌ڕڤان كه له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م برینداربووبوون و له سنووری ژێر ده‌ستی داگیركاریی توركیا و چه‌ته‌كان مابوونه‌وه، توانیویانه ڕزگاریان بكه‌ن. یه‌په‌ژه داوای لێبووردنی له كه‌سوكاری ئه‌و دوو شه‌ڕڤانه كردووه به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی شه‌هیدبوونیان.
یه‌په‌ژه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له ماوه‌ی ٣٤ ڕۆژی ڕابردوودا به فیداكارییه‌كی گه‌وره، به ڕه‌نج، مۆڕاڵ، توڕه‌یی و به‌رخۆدانێكی بێ وێنه له به‌رانبه‌ر داگیركاری وه‌ستاونه‌ته‌وه و هه‌ر ڕۆژ گورزی تووندتر له سوپای توركیا، چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره، داعش و ئه‌لقاعیده ده‌ده‌ن.
«له‌م شه‌ڕه سه‌خته‌دا، ڕۆژی ٢٧ی كانوونی دووه‌م\ ٧ی ڕێبه‌ندان هه‌ڤاڵی ئێمه ئاڤرین و هه‌ڤاڵ شۆڕش به برینداری له‌ژێر ده‌ستی دوژمن‌دا مابوونه‌وه. چاره‌نووسی ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه تا هه‌فته‌یه‌ك ڕوون نه‌بوویه‌وه، دواتر به ڕاگه‌یه‌ندراوێك شه‌هیدبوونی ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌مان بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند. به‌ڵام دوای ٢٦ ڕۆژ هێزه‌كانمان به چالاكییه‌كی تایبه‌ت هاوڕێیانمان ئاڤرین مه‌عسووم و شۆڕش عامودێ-یان ڕزگار كرد. هاوڕێ ئاڤرین مه‌عسووم، ئه‌ندامی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه‌یه. هه‌ڤاڵ شۆڕش-یش ئه‌ندامی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له. هه‌ردوو هه‌ڤاڵ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌نێو یه‌كینه‌كانی ئێمه‌دان.»
یه‌په‌ژه ڕاشیگه‌یاند، هه‌تا هێرشه داگیركارییه‌كان له‌سه‌ر عه‌فرین و قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌رده‌وام بێت، ئه‌وان وه‌ك هێزه‌كانی پاراستنی خاكی عه‌فرین به ڕۆحی به‌رخۆدانه‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
S.M