یوسف: گەڕانەوە بۆ پێش ٢٠١١ خۆکوژیە

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم - TEV-DEM) وتی، ئەردۆغان دەیەوێت، سوریا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی پێش ٢٠١١." هەروەها ڕایگەیاند، لەدژی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هەڵوێستەکەیان ڕوون و ئاشكرایە.

 فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم - TEV-DEM) بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا قسەی کرد و ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ١٥ی ئەیلول کە لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، درێژەپێدەری ئاستانایە و وتی، "دیارە هەرسێ دەوڵەت لەدژی گوڕانکاری دیموکراسی دەوەستنەوە و سیستمی نەتەوە – دەوڵەت لە سوریا دەپارێزن. دەیانەوێت سەردەمی پێش ٢٠١١ بگەرێننەوە کە ئەوەش بۆ سوریا خۆکوژیە.

ئەردۆغان داوای ڕێگەدان بە داگیرکەری کرد

فۆزا یوسف ئاماژەی بە قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لە دەستەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کرد و ئەوەی خستەڕوو، "ئەردۆغان هیوادار بوو ترەمپ داگیرکاری پەسەند بکات. بەڵام وەک ئێمە چاودێریمان کرد داواکەی جێبەجێنەکرا. ئەردۆغان هەوڵ دەدات بە کەیفی خۆی 'سنوری ناوچەی ئارام درێژ بکاتەوە. بەڵام ئەو هەنگاوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا و قەسەدەوە پەسەند ناکرێت.

'ئۆپەراسیۆن سەربازی قبوڵناکرێت'

یوسف باسی لە سیاسەتی داگیرکەری ئەردۆغان کرد و ڕاشێگەیاند، ئەردۆغان لەناو دۆخێکی ئاڵۆز دایە. بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنی شارەوانیەکان، لاوازبوونی هێزی سیاسی هەوڵ دەدات سەرلەنوێ بەهێز ببێت. بۆ ئەوەش پێویستی بە 'سەرکەوتنێک' هەیە. ئەگەر لە تورکیا هەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، دوور نییە تورکیا هێرشبکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا. دەیانەوێت لە ڕێگەی ئاوارەکان دیموگرافی هەرێمەکە بگۆڕن. هیچ کەسێک ئەو دۆخە قبوڵناکات و هەڵوێستی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر ڕوون و ئاشکرایە.

ف.ق