یەکینەکانی سەر بە سوپای سووریا لە سەر خاڵە سنوریەکان جێگیر بوون.

هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا لە سەر سنوری عەفرین جێ دەگرن. گروپێکی دیکە لە هێزەکانی سەر بەسوپای سووریا لە سەر سنوری عەفری جێگیر بوون.

بەرخۆدانی سەردەم لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ئەل نوسرە وئەلقاعیدە کەوتووەتە ڕۆی ٣٤ دا.

لە دژی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سوپای تورکیا کە بە نیازن بەشێک لە خاکی سووریا داگیر بکەن،  لەنێوانیەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای سووریادا ڕێکەوتنێک ئەنجام درا.

لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا ٢ ڕۆژە یەکینێک لە هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا خۆیان گەیاندە هەرێمی عەفرین و ئەمڕۆش ژمارێکی دیکە لەو هێزە لە سەر سنوری عەفرین جێگیر بوون.

ئەو هێزانەی کە پێشتر هاتبوون لە خاڵە سنورییەکانی جندرێس و ڕاجو جێگیر بوونە .