یەکێتی ئەوروپا: پێویستە تورکیا سەربازەکانی بکشێنێتەوە

بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا جارێکیتر داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و داوایان لە تورکیا کرد، سوپاکەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکشێنێتەوە.

لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی باڵای بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپادا، ڕاگەیەندراوێک لەبارەی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، "یەکێتی ئەوروپا بە وردی چاودێری لێدوان و ڕاگەیەندراوەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەکات. هەروەها ئێمە جارێکێتر داوا لە تورکیا دەکەین هەوڵە سەربازیەکانی ڕابگرێت و لە سەربازەکانی بکشێنێتەوە."

یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، "هێرشە یەکلایەنەی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە هۆکاری کارەساتی مرۆیی و تێکۆشانی دژی داعشی لاواز کردووە و ئەمەش هەڕەشەیە لە سەر ئارامی ئەوروپا و هێرشەکانی شەرمەزار کرد.

بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا جارێکیتر باسیان لە گرێبەستی فرۆشتنی چەک لە نێوان تورکیا و ئەوروپا کرد.

ف.ق