سوپای داگیرکەر و چەتەکان، هاوڵاتیانی سڤیلی تەل رەفعەتی شەهبایان کردە ئامانج. لە هێرشەکەدا ٨ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٣ بۆ ١٥ ساڵدا بوو لەگەڵ دوو کەسی دیکەی ٧٤ و ٦٣ سالی شەهید بوون، ١٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
یەکێک لەو منداڵە بریندارانەی کە تەمەنی ٩ ساڵە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: "کاتێک لە کۆڵان یاریمان دەکرد، تۆپێک لە نزیک ئێمەی دا، پارچەیەک بە دەستی من کەوت و من بریندار بووم. دواتر منیان هێنایە نەخۆشخانە. ئێمە لە تەل رەفعەت دەژین. هاوەنێک بەر ماڵیشمان کەوت.
منداڵێکی دیکەش ڕایگەیاند، کاتێک لە گەڕەک یاریان دەکرد، هاوەنێک لە نزیک ئەوان کەوتووە، بریندار بووە. منداڵەکە وتی: "زۆبەمان منداڵ بووین، کچیشمان لەگەڵ بوون".
ف.ق