لە شەرا-ی عەفرین، شەڕیکی سەخت لە ئارادایە

لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە\یەپەژە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. لەو شەڕەدا ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران، وهەروەها تانکێک و زرێپۆشیکی سەربازی تێکشکاند.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەر هەرێمی عەفرین ٤٧ ڕۆژە بەردەوامە.

سوپای تورکیا بە خەستی ناوچەکە بۆردمان دەکات.

لە گوندەکانی قتمێ و ماراساکێ-ی سەربە شەرا شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا ١٢ سەربازی سوپای تورک کوژران.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوەندی جندرێس بردوومان دەکەن.